توركيا يەكەم فڕۆكەى بێفڕۆکەوانى لێزەرى تاقيكردەوە
نوچەنێت:
ئيكۆت ئۆدۆگدۆ سياسەتمەردارى تورك رايگەياند، "توركيا يەكەم فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى لێزەرى بە سەركەوتووى تاقيكردەوە."
ئەمڕۆ يەكشەممە (12ى كانوونى يەكەمى 2021( ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ئيكۆت ئۆدۆگدۆ رايگەياند، "كۆمپانياى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا يەكەم فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى لێزەرى بەسەركەوتووى تاقيكردەوە، كە لە دوورى (500) مەتر، تا هەزار مەتر ئامانجى خۆى دەپێكێت".
دەربارەى پێكهاتەى ئەو فڕۆكە و ناوەكەى، ئاماژە بەوە دەكەن، "ئەو فڕۆكەيە ناوى ئيرينە، بۆ تەقاندنەوەى ئامێرى تەقەمەنى وەك بۆمب و چەك و تەقەمەنى ديزاين كراوە، كە لە مەودايەكى دياريكراو بە لێزەر ئەو شوێنانە وێران دەكات".
ئەو فڕۆكەيە لەلايەن كۆمپانياى توييتاك و ئەزيزگارد دروستكراوە، بەگوێرەى سەربازى بە بەرزى سێ هەزار مەتر بەرزى دەفڕێت.
توركيا ئێستا چوارەم وڵاتە لە بوارى بەرهەمهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان، تا ئێستا گرێبەستى فرۆشتنى لەگەڵ چەندين وڵات واژۆ كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment