دژە تیرۆرى کوردستان دەستگیرکردنى گرووپێکى سەر بەداعش لە هەولێر ڕاگەیاند کوردستانی
ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان توانیویانە "گرووپێکی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش" لە هەولێر دەستگیر بکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەڕێوەبەرایەتى گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان، گرووپێكی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارى هەولێر دەستگیر" کرد.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان هاتووە، "ئەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی ئەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەک لە شارى هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر بکەن."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە یەکێک لە کردەوە تیرۆریستییەکانی یٔەم گرووپە یەکێک لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە."

جگە لە دابینکردنى کەسى خۆکوژ، ئەم گرووپە چەک و پێداویستىیى سەربازیى ڕەوانەى بەغدایان کردووە، "هاوکات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر ئەنجام بدەن."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان:

ڕاگەیەندراوێک لە یٔەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

دەستگیرکردنى گرووپێکی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان، گرووپێكی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارى هەولێر دەستگیر دەکات. یٔەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی یٔەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەک لە شارى هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ یٔەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر بکەن. لە یەکێک لە کردەوە تیرۆریستییەکانی یٔەم گرووپە یەکێک لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.

ئەم گرووپە هەستاون بە کڕینی چەک و پێداویستیی سەربازیی و ڕەوانەکردنیان بۆ بەغدا، هاوکات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر ئەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و چاوکراوەیی دەزگا یٔەمنییەکانی هەرێمی کوردستان توانرا ئاشکرا بکرێن و یٔەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین