بۆچى ئێران بودجەى سوپاى پاسداران زياد كات؟ ئێران

نوچەنێت:

ماڵپەڕى (ديڤينس نيوز)ى سەربازى راپۆرێكى بڵاوكردۆتەوە، دەربارەى بەرگرى مووشەكى و ئاسايشى سيبريانى و پرسە ستراتييژيەكان، لەو راپۆرتەدا تيشكى خستۆتە سەر ميزانييەى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ ساڵى (2022)، کە پێیوایە لەبەر ئەوەى گۆڕانى هاوكێشەى هێزى سەربازیى لەبەرژەوەندى ئێرانە، بەشە بوودجەى ساڵى داهاتووى ئەو سوپايەى دوو هێندەى ساڵى رابردوو زياد كردووە.

ئامانج لە زيادكردنى بوودجەى سوپاى پاسداران

پڕۆژەياساى تايبەت بە ساڵى دارايى (2022)ى سوپاى پاساداران (22) مليار دۆلارى ئەمريكييە، ئەو بودجەيە لە ساڵى رابردوو حەوت مليار و (99) مليۆن دۆلار بوو.

ئەو بودجەيە لە مانگى نيسانى ساڵى (2018) تا مانگى ئەيلولى ئەمساڵ هيچ گۆڕانكارييەكى بەسەردا نەهاتبوو، مايك تانچۆم ئەندامى پەيمانگەى نەمسا بۆ سياسەتى ئەمنى رايگەياند، "ئەو ئامانجە ستراتيژييەى دەسەڵاتدارانى تاران هەوڵى سەپاندنى بۆ دەدەن، دەستبەركردنى ئاسايشى ئەو ناوچەيە لەگەڵ بەرژەوەندييە نيشتيمانييەكانى وڵاتەكەيان، سوپاى پاسداران لە رێگەى كاركردن بە گرووپە چەكدارەكان و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و شەڕى دەريايى و مووشەكى دوورهاوێژ وايكردووە تاران بتوانێت زيان بە وڵاتانى ناوچەكە بگەينێت و تواناى وەڵامدانەوەى بەهێزى هەبێت، ئەوەش بەروونى لە بە ئامانجگرتنى بەندەرى فەجيرەى نەوتى ئيمارات و پاڵاوگە نەوتييەكانى سعوودييە و ئامانجەكانى تر دەركەوت".

بەردەوامى بەرەوپێشچوونى ناوخۆيى و دەرەكى

تانچۆم لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "تاكتيكى ئەو سوپايە كلاسيك نين و شەڕەكانى بێ پلان نين، بۆيە ئێران بەردەوام هەژموونى لەو ناوچەيە فراوان دەبێت، بەمەش توانيويەتى بەسەر دەرياى سوور و دەرياى سپى و عێراق و يەمەن زاڵ بێت، لە هەمان كاتيش لە باكوور و باشوورى سنوورە وشكانييەكان سعوودييەى رووبەڕووى مەترسى كردۆتەوە، لەگەڵ زيادبوونى بودجەى دياريكراو توانا ئاسمانى و موشەكى بالستى و جۆرى نوێى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان پەرە پێدەدەن، ئەوەش دەبێتە هۆى گۆڕانكارى لە هاوسەنگى هێزى ستراتيژى لە بەرژەوەندى ئێران، بەبێ ئەوەى سعوودييە و ئيمارات بتوانن رێكارى دژ بگرنەبەر".

راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات، پڕۆژە ياساى سەرۆكى ئێران كە (955) تريليۆن تومەن بۆ وەزارەتى بەرگرى تەرخان كردووە، هەروەها (46) تريليۆن تومەن بۆ هێزە سەربازييە هاوبەشەكان تەرخان كردووە، ئەوەش پاشەكشەى ستراتيژى و بەرپرسيارێتى سەربازييە، لە هەمانكاتدا حەوت تريليۆن و (700) مليار تومەن بۆ بنكەى بەرگرى (خاتەمول ئەنبيائى) ئاسمانى تەرخانكردووە. 

يوسف موبارك لێكۆڵەرى بوارى سەربازى رايگەياند، "ئامانج لە زيادكردنى ئەو بودجەيە نوێكردنەوەى ئەو ئەزموون و سەرچاوانەيە كە بەهۆى شەڕى راستەوخۆ پاشەكشەيان كردووە، ئەوەش بۆ ئەوەيە كە سوپاى پاسداران پارێزگارى لە باڵادەستى خۆى بكات دژ بە هەر هێرشێكى دەرەكى يا ئاڵۆزييەكى ناوخۆيى لە ئەنجامى شكستهێنانى گفتوگۆكانى پەيوەست بە دۆسيەى ئەتۆمى ئێران، لەلايەكى تريشىەوە پارێزگارى لە سەرچاوەكانى هێزى خۆى دەكات، كە بەهۆى چالاكييەكان لە لێوارى لەناوچوون بوون."

بۆچى ئێران لە ئاڵۆزى ناوخۆى و ململانێ دەرەكييەكان پشت بە سوپاى فەرمى وڵاتەكەى نابەستێت؟

نزيكەى لە (10%)ى هێزە چەكدارەكانى ئێران جياوازن لە سوپاى فەرمى ئەو وڵاتە و سيستەمێكى جياوازيان هەيە سوپاى پاسداران لەدواى هاتنە سەردەسەڵاتى خومەينى لە (1979) دروستبووە، "ئەو سوپايە بۆ پارێزگارى لە حكومەتى ئەو وڵاتە بەهێزى سەرەكى ئێران دادەندرێت، هەركاتێك ئاڵۆزى لەناوخۆ دروست بێت پێشبينى سوپاى فەرمى وڵات ئامادەيى ئەوەى تێدا نييە بە توندى دژ بە گەلى ئێرانى بووەستێتەوە، بۆيە پشتى پێ نابەستن، تەنيا لە جێبەجێكردنى ئەركى دەرەكى نەبێت."

مەشقى ئەندامانى سوپاى پاسداران جياوازە، چونكە بە شێوەيەكى بەرنامە بۆ داڕێژراو لە پۆستەكانيان دوور دەخرێنەوە، گۆڕانكارى لە ئايدۆلۆژيا و شوێنەكانيان دەكرێت، بۆ ئەوەى ئەگەر حكومەت فەرمانى دا گەلى ئێران داپڵۆسن گوێ بەهيچ نەدەن و فەرمانەكە جێبەجێ بكەن."

دەربارەى بەرەو پێشچوونى تواناكانى سوپاى پاسدارانيش موبارەك روونى دەكاتەوە، "ئەو گەشەكردنە رێژەييەى سوپاى پاسداران لەرێگەى تەكنەلۆژياى چينى و رووسييە، ئەوەش واتە بەهێزبوونى ئەجێنداى دەرەك، واش دەكات ئەو سوپايە خزمەتى تواكانى پەكين و مۆسكۆ  بكات دژ بە رۆژئاوا و ئەمريكا، ئەوەش وادەكات كەنداوى عەرەبى لە هەموو كات زياتر رووبەڕووى هێرشى گروپەكانى ئێران و مووشەكە دوور هاوێژ و فڕۆكەى بێفڕۆكەوكان ببێتەوە."

ئامادە كارى ئەو راپۆرتە ئاماژە بە راپۆرتێكى (پەيمانگەى ستۆكهۆڵمى نێودەوڵەتى بۆ لێكۆڵينەوەى ئاشتى) دەكات، كە لە ساڵى رابردوو بوودجەى سەربازى ئێران بەرێژەى لە (3%) دابەزى، كە بڕەى (15) مليار و هەشت مليۆن دۆلار بوو، ئەو دابەزينەش بەشێك لەو دابەزينەى كە لە (2018) سزاى بەسەر ئێران سەپاند دەستى پێكرد، كە لە ساڵانى (2018 و 2020) بە رێژەى لە (20%) دابەزى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین