پارتى و یەکێتى: دەبێ لەبەغدا بۆ پرسە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکاندا یەک هەڵوێست بین کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پارتى و یەکێتى ئاشکرا دەکات و کۆبوونەوەکە "بە زۆر باش" ناودەبات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى لە دەباشان لەگەڵ مەکتەبى سیاسى یەکێتى کۆبوونەوە، عیماد ئەحمەد، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لەسەر ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە گووتى، "بۆ باشترکردنى بارودۆخى هەرێمى کورردستان و پەیوەندییەکانمان لەگە بەغدا کۆبووینەتەوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى هاوبەشى کۆبوونەوەکەى پارتى و یەکێتى،  "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كراوه‌ به‌تایبه‌ت دۆخی سیاسی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، ئیستحقاقه‌كانی كورد و یه‌كخستی هه‌ڵوێستی كوردستان له‌سه‌رجه‌م دۆسیه‌ گرنگه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان له‌ به‌غدا."

جێگەى ئاماژەپێدانە، شاندەکەى پارتى پێکهاتبوو لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتیی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی، مەحموود محەممەد، جەعفەر ئێمینکی، زەعیم عەلی، عیزەدین بەرواری، عارف تەیفوور، هەروەها ئەندامانی سەرکردایەتیی  رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن و خەسرەو گۆران بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین