پيلانێكى داعش له‌ دژى به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى ده‌كات رێكخراوى تیرۆریستى داعش پیلانى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵ كرده‌ى تیرۆریستى خۆكوژى له‌ به‌غدا ئه‌نجام بدات، بۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ به‌غدا خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى پیلانى تیرۆریستانى داعش پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان تیرۆریستانى داعش ده‌یانه‌وێ كرده‌ خۆكۆژى له‌ پێنج ناوچه‌ى به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌  "به‌غدا جه‌دیده‌، باب شه‌رگى، شۆرجه‌، حوسێنیه‌ و شه‌عب".

چونكه‌ له‌و ناوچانه‌ به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵ خه‌ڵكێكى زۆر كۆده‌بنه‌وه‌. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایشى كردووه‌ تیرۆریستان له‌ ناوچه‌كانى كه‌ركووكه‌وه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا كراون، بۆیه‌ ته‌واوى هێزه‌كان خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌كۆتایى 2017 عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام پاشماوه‌ى تیرۆریستان تا ئێستا له‌ چه‌ندان ناوچه‌ى عێراق تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین