تەڤگەرى گەنجانى شۆڕشگێڕ، گرووپى تۆقاندن و ڕفاندن لە سووريا وەرگێڕان

نوچەنێت:

گرووپى تەڤگەرى گەنجانى شۆڕشگێڕ سەر بە يەكێتى ديموكراتى كوردن لە باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا، لەو ماوەى پێشوو دەستيان بە رفاندنى منداڵان كردوو لە ريزەكانى خۆيان چەكداريان دەكەن، لە هەمان كات هێرش دەكەنە سەر بارەگاى پارتە كوردييەكانى تر و كارى تێكدارانە ئەنجام دەدەن، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى خەڵكى ئەو ناوچەيە لە ئيدارەى خۆسەرى ناڕازى بن، چونكە تا ئێستا نەيانتوانيوە رێگرى لەو كارانەيان بكەن.

رۆژى هەينى رابردوو ئەو گرووپە كچكێكى منداڵيان لە سەرێ كانى ڕفاندووە، چالاكوانانى ئەو ناوچەيە ئاماژە بەوە دەكەن، "كەسوكارەكەى داوايان كردۆتەوە، بەڵام ڕەتيان كردۆتەوە ئەو كچەيان رادەست بكەنەوە."

چالاكييەكان لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى (هەسەدە) ئەنجام دەدرێت

ئەو گرووپە لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى هێزەكانى هەسەدە منداڵان دەڕفێنن، بەبێ ئەوەى دەزگا فەرمييەكانى ئەو ناوچەيە هيچ رێگرييەكيان لێ بكەن، ئەوەش وايكردووە تێكدان و ڕفاندن بۆتە ناسنامەى ئەو گرووپە.

لە هەينى رابردوو تەڤگەرى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە شارۆچكەى دەرباسيە هێرشيان كردە سەر بارەگاى ئەنجومەنى نيشتيمانى كوردى، بەگوێرەى راگەيندراوێكى ئەو ئەنجوومەنە، "ئەندامانى ئەو گرووپە بارەگاى ئەو ئەنجومەنەيان سووتاندووە و هێرشيان كردۆتەوە سەر كارمەندەكانى."

دواى ئەو هێرشە مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتى هێزەكانى ئەو ناوچەيە لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر  هێرشبەرەكانى بە دەرچوو لە ياسا وەسف كرد، لە هەمان كات راشيگەياند، "ئامانجى ئەو هێرشە ئيدارەى خۆسەرييە، پێش هەموو شت كۆنتڕۆڵكرڵكردنى هێزە ئەمنييەكانى ئەو ناوچەيە."

چەند سەرچاوەيەك لە ناوچەى حەسەكە رايانگەياند، "ئاسايشى سەر بە ئيدارەى خۆسەرى دوو كەسيان لەو گرووپە دەستگيركردووە كە هێرشيان كردبووە سەر بارەگاى ئەنجومەنى نيشتيمانى، بەڵێنيان داوە ئەوانەى تريش دەستگير بكەن".

چوارشەمەى رابردوو  بەشێوەيەكى كاتى رێڕەوى سمێليكاى سنوورى نێوان عێراق و سووریاى داخست، هێرشيان كردە سەر فەرمانبەرانى ئەو خاڵە سنوورييە.

ئەوە لە كاتێدايە ئەو رێڕەوە تاكە دەروازەيە سووريا و عێراق پێكەوە دەبەستێتەوە، داخستنيشى كاريگەرى خراپى لەسەر دانيشتووانى رۆژهەڵاتى سووريا دەبێت.

دەربارەى ناسنامەى ئەو گرووپە چەند سەرچاوەيەكى ئاگادار لە پارێزگاى حەسەكە رايانگەياند، "تەڤگەرى گەنجانى شۆڕشگێڕ ڕاستەوخۆ سەر بە ئاڵدار خەليلى سەركردەى ديارى پارتى يەكێتى ديموكراتين كە باڵى پارتى كرێكارانە لە سووريا."

راكێشانى خەڵكى هەژار لەلايەن يەكێتى ديموكرات (یەپەگە)

بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەك يەكێتى ديموكرات (یەپەگە) ئەندامەكانى خەڵكى ناوچە هەژارنشينەكانى كوردستانى سووريان، ئەو پارتە لەو دوايشە لە رێگەى پێدانى پارەوە گەنجانى عەرەب بۆخۆيان ڕادەكێشێن".

كارەكانى ئەو گرووپە هاوشێوەى گرووپەكانى (بەرگرى نيشتيمانى) سەر بەحكومەتى سووريان، كە ئەركيان رفاندن و كوشتنى ئەندامانى ئۆپۆزيسيۆنى وڵاتەكەيانە.

سەرچاوەكانى ئەو ناوچەيە، جەختە لەسەر ئەوە دەكەنەوە"یەپەگە  لە رێگەى كردە تێكدەرەكانى ئەو گرووپە، بەسەر هێزەكانى (هەسەدە) زاڵبووە، هەڕەشە لە كورد دەكەن، بەتايبەت پارتەكانى ناو ئەنجومەنى نيشتيمانى كوردى." 

ئەو كارانەى تەڤگەرى گەنجان وايكردووە خەڵك لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى(هەسەدە) بێ هيوا بێت، لە رێگەى پێدانى پارە بەو كەسانەى لە ريزەكانیان کاردەکەن ياخود هەسەدە، خەڵكى زۆريان ڕاكێشاوە.

دەربارەى دامەزراندنى ئەو رێكخراوە، ئەو كەسانەى قسەيان بۆ كردين، ئاماژەيان بەوە كرد، "ئەو گروپە لە نەودەكانى سەدەى رابردوو پەكەكە دايمەزراندووە بارەگاكەى لە قەنديل بوو، ئێستاش بە ناوى جۆراوجۆر سەربەو حزبەن، لە كۆتايش ناوى خۆيان ناوە تەڤگەرى گەنجانى شۆڕشگێڕ، رۆڵى خراپيان لە جووڵانەوەى سياسى كورد لە سووريا گێڕاوە، بەردەوام هێرش دەكەنە سەر بارەگانى ئەنجومەنى نیشتيمانى و منداڵان دەڕفێنن رەوانەى بنكەكانى مەشق لە قەنديل دەكەن."

لە ماوەى رابردووش چەندين چالاكوانى سياسى و نەيارى پارتى يەكێتي ديموكراتيان ڕفاند، ئەو كاتەشى كەسوكارى رفێندراوان خۆپيشاندانيان بۆ پێدانەوەى منداڵەكانيان كرد هێرشيان كردە سەريان، لە کاتێکدا خۆپيشاندانەکە بە یاساکانى ئيدارەى خۆسەرى بوو، كە پێى دەگوترێت گرێبەستى كۆمەڵايەتى، ئەو ئيدارەيە لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆى پەيڕەوى دەكات.

ئيدارەى خۆسەرى بێدەنگە

لە ساڵى (2019)دا مەزڵوم عەبدى بەناوى هێزەكانى ئەو ناوچەيە لەگەڵ فێرجينيا گامبياى نوێنەرى ئەميندارى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان رێككەوتنى چەكدارنەكردنى منداڵانى خوار (18) ساڵى واژۆ كرد، بەڵام لە رووى واقعييەوە ئەو هێزانە نەيانتوانيوە سنوورێك بۆ رفاندنى منداڵانى خوار ئەو تەمەنە و چەكداركردنيان لە لايەن پەكەكەوە دابنێنن.

سولێمان ئەسعەد ئەندامى مەكتەبى سياسى پارتى ئازادى رايگەياند، "تەڤگەرى گەنجان لەلايەن پەكەكەوە پاڵپشتى دەكرێن، لە ناوچە كوردييەكانيش كردەى نابەرپرسيارانە دژ بە كوردى سووريا ئەنجام دەدەن."

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئەو كارانەى ئەو گرووپە ئەنجامى دەدەن خزمەتى كوردى سووريا ناكات، پێويستە ئيدارەى خۆسەرى سنوورێكيان بۆ دابنێت و پارێزگارى لە هاونشتيمانيان بكەن، مەزڵوم عەبدى بەڵێنى دەستگيركردنى داون، پێويستە لەسەرى پابەندى بەڵێنەكەى بێت." 

لە لايەكى ترەوە شەلال گەدۆ ئەندامى ئەنجومەنى نيشتيمانى كورد لە سووريا رايگەياند، "گرووپەكانى سەر بە پارتى كرێكاران منداڵانى خوار (18) ساڵى دەڕفێنن، لە باكوورى رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە مافى پێكهاتەكانى تر پێشێل دەكەن، ئەو كارانەشى بە بەرچاوى ئيدارەى خۆسەرى دەیكەن، بەرپرسى پارێزگارى ئاسايشى ئەو ناوچەيە، بۆ ئەو ئيدارەيە و يەكێتى ديموكرات و هەسەدە هەموويان بەرپرسيارن بەرانبەر پێشێلكارييەكانى تەڤگەرى گەنجانى شۆڕشگێڕ." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین