کۆرۆنا و جەنگی سارد! ئابووری جیهان
پەتای کۆڕۆنا ڕێژەی گەشتیارانی بۆ سەردەمی جەنگی سارد دابەزاند

نوچەنێت

پەتای کۆرۆنا، گۆڕانکاری بنچینەیی لە زۆربەی سێکتەرەکانی جیهان هێنایە کایەوە، بەجۆرێک بەشێکی زۆری سێکتەرە پشەسازییەکان، ئاستێکی بەرزی قازانجیان تۆمارکرد، بەڵام داخستنی بازاڕە جیهانییەکان و، وەستانی هاتووچۆی ناوخۆیی و دەرەکی بوونە هۆی وەستانی سێکتەری گەشتیاری.

ڕێکخراوی  گەشتیاری جیهانی (UNWTO )، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشکرای دەکات، کە پەتای کۆرۆنا بووە هۆی دابەزینی ڕێژەی گەشتیاری بۆ %74 لە ساڵی 2020ـدا، واتە هەمان کێڕڤی ئەو کەرتە لە نەوەدەکاندا، کە یەکسانە بە دابەزینی نزیکەی 1میلیار گەشتیاری نێودەوڵەتی.

پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەرتی گەشتیاری جیهانی  پێشڤەچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک ڕێژەی گەشتیاری نێودەوڵەتی لە 277 میلیۆنەوە بۆ نزیکەی 1,5میلیار تا ساڵی 2019 بەرزبوویەوە.

دوو گەورە قەیرانە جیهانییەکان کاریگەری بەرچاویان لەسەر سێکتەری گەشتیاری دروستکرد، وەک ئەوەی لە ساڵانی 2003 بە هۆی پەتای سارس و، ساڵی 2009 بە هۆی قەیرانی دارایی، کە بووە هۆی دابەزینی ژمارەی گەشتیاران بە ڕێژەکانی ( 2 میلیۆن،37 میلیۆن) بەدوای یەکدا. 

سەرچاوە: UNWTO

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین