دوو سه‌رۆك خه‌رجى پارێزه‌ره‌كانى سه‌دامیان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بوشرا خه‌لیل ئه‌ندامى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ سه‌دام حوسێن دیكتاتۆرى عێراق ئاشكراى ده‌كات موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى لیبیا و عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكى یه‌مه‌ن خه‌رجى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ سه‌دامیان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى كانوونى یه‌كه‌م له‌ ساڵیادى له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق، بوشرا خه‌لیل كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پارێزه‌رانى سه‌دام له‌ دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به‌رگرى له‌ بریكاره‌كه‌ى كردووه‌، هه‌ندێك نهێنى ئاشكرا ده‌كات.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ میدیاى رووسیا ئه‌مڕۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، بوشرا باسى له‌وه‌ كردووه‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافى و عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح هه‌ندێك پاره‌یان به‌ ره‌غدى كچى سه‌دام داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى پارێزه‌ران بكات.

له‌ 30ى كانوونى یه‌كه‌مى 2006 سه‌دام حوسێن له‌سێداره‌ درا، سه‌دام چه‌ندان تاوانى نامرۆڤانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌ كورد و گه‌لانى ترى عێراق ئه‌نجام داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین