ئێران له‌ زیادكردنى هێزه‌كه‌ى ناتۆ له‌ عێراق نیگه‌رانه‌ ئێران

نوچه‌نێت

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران یه‌كه‌م هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى، له‌باره‌ى زیادبوونى هێزه‌كانى ناتۆ له‌ عێراق راگه‌یاند و به‌ سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى و ناسه‌قامگیرى عێراق و ناوچه‌كه‌ى زانى.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى شوبات سه‌عید خه‌تیبزاد گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "زیادبوونى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق ده‌بینین، ئه‌مه‌ هۆكارێكه‌ بۆ زیادبوونى ناسه‌قامگیرى عێراق".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، هێرشكردنه‌ سه‌ر  هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق  و دواتریش تۆمه‌تباركردنى ئێران به‌ سیناریۆیه‌ك ده‌زانێ بۆ ناسه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ و عێراق ده‌شڵێ، "ئه‌و سیناریۆیه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ نوێیه‌".

دواتر سه‌عید خه‌تیبزاد به‌ناوى حكومه‌ته‌كه‌ى داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ى رژد بكات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكات كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بیانییه‌كان.

هه‌فته‌ى رابردوو یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به‌ "ناتۆ" رایگه‌یاند ژماره‌ى هێزه‌كانى ناتۆ له‌ عێراق له‌ 500 سه‌ربازه‌وه‌ بۆ چوار هه‌زار سه‌رباز زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌یش نیگه‌رانى به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراقى لێكه‌وته‌وه‌. 
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین