بێ  چاره‌سه‌ركردنى پشكى هه‌رێم.. ره‌شنووسى بودجه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان درا کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، بێ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق دراوه‌، بۆئه‌وه‌ى دانیشتنى ده‌نگدانى بۆ دیارى بكرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى عێراق له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دراوه‌، بۆئه‌وه‌ى واده‌ى دانیشتنى ده‌نگدانى بۆ دیار بكرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشى كردووه‌ته‌وه‌، بڕگه‌ى تایبه‌ت به‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌كه‌ یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌مان ماڵپه‌ڕ له‌ هه‌واڵێكى تردا باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و دوایین دانوستاندن بۆ جێگیركردنى پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌كه‌ ده‌كات.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین