وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا: ئەو مووشەکانى هێرشى پێکرایە سەر هەولێر، دروستکراوى ئێرانن کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسێکى ئەمەریکى ڕاگەیاند، ئەو مووشەکانەى شەوى (15)ى مانگى (2) ئاراستەى هەولێرکران و لەو هێرشەدا بەکارهێنران، دروستکراوى ئێرانن.

نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەو مووشەکانەی لە هێرشەکەی هەولێردا بەکارهێندران جگە لەوەى دروستکراوى ئێران، لە هەمانکاتدا  هەر لە لایەن ئێرانیشیەوە بۆ گرووپە هێرشکارەکە دابینکرابوو.

لەگەڵ ئەوەى تا ئێستا ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتانى هاوپەیمان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرى هێرشە  مووشەکییەکەى سەر هەولێر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، ئەوان بە شێوەیەکی پلان بۆ دانراو، لەو کات و شوێنەی کە ئەوان بە باشی دەزانن، بە کۆمەڵێک رێگەی جیاواز وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. 

نێد پرایس گووتیشى ئێران بە بەرپرس دەزانین لە بەرامبەر کارەکانی گرووپە بەکرێگیراوەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین