سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى سەرۆکى یەکێتى ئەوروپا دەکات
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى کۆچى دوایی سەرۆکى پەرلەمانى یەکێتیى ئەوروپا پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، سەرەخۆشى لە هاوکارانى لە یەکێتى ئەوروپا دەکەم.
ئەمڕۆ سێشەممە (11/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا بە بۆنەى کۆچى دوایی سەرۆکى پەرلەمانى یەکێتیى ئەوروپا نووسیەتى، خەمبارم بە گیانلەدەستدانی دەیڤید ساسۆڵی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپی.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتەکەدا دەشڵێت، لە دڵمەوە هاوخەمی خۆم ئاراستەی خێزان و هاوکارەکانی لە یەکێتیی ئەوروپا و نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم.
جێگەى ئاماژەپێدانە، دەیڤید ساسۆڵی تەمەن (65) ساڵ بوو، دواى تێکچوونى بارى تەندروستى و خەواندنى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى ئیتاڵیا، ئەمڕۆ لە شاری ئاڤیانۆی ئیتاڵیا کۆچی دواییکرد.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment