بایدن و كازمى دووپات له‌سه‌ر جڵه‌وكردنى میلیشیاكان ده‌كه‌نه‌وه
نوچه‌نێت
له یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نێوان جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپات له‌سه‌ر جڵه‌وكردنه‌ى ئه‌و میلیشیانه كرایه‌وه كه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شانده دیپلۆماسییه‌كان و بنكه‌كانى هاوپه‌یمانان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى شوبات كۆشكى سپى ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا باسى له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه كردووه كه له نێوان جۆ بایدن و مسته‌فا كازمى شه‌وى رابردوو به‌ڕێوه‌چووه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كۆشكى سپى دووپات له‌سه‌ر هاوكارى به‌رده‌وامى نێوان ئه‌مریكا و عێراق كراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها باس له به‌ردوامبوونى رێككه‌وتنى ستراتیژى نێوان ئه‌م دوو وڵاته كراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى"عه‌ره‌ب" ى له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بایدن و كازمى باسیان له جڵه‌وكردنى میلیشیاكان و سزادانى تاوانبارانى هێرشه مووشه‌كییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا مشتومڕێكى زۆر له‌باره‌ى بژارده‌كانى سیاسه‌تى بایدن له عێراق كراوه و ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى فه‌رمى ده‌بێت كه له نێوان بایدن و كازمى به‌ڕێوده‌چێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment