سەرۆک بارزانى: هیوادارم کۆبوونەوەکەى نەجەف ئەنجامى ئەرێنى لێ بکەوێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لەبارەى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى نەجەف لە نێوان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و ڕێبەرى ڕەوستى سەدر دەڵێت، "پڕبەدڵ هیوادارم كۆبوونەکە ئەنجامی ئەرێنیی لێ بکەوێتەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (31/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆک مسعود بارزانى تویتەر لەبارەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى نەجەف پەیامێکى بڵاوکردە و تێیدا نووسیویەتى، "پڕبەدڵ هیوادارم کە کۆبوونەوەی نێوان موقتەدا سەدر، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی ئەنجامی ئەرێنیی لێ بکەوێتەوە و رێگەخۆشکەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە هەنووکەییانەی کە ئێستا رووبەڕووی پرۆسەی سیاسی عێراق بوونەتەوە".

کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د حه‌لبووسى لە نه‌جه‌ف لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆک مسعود بارزانى دەستپێشخەرێکى سیاسى نوێى ڕاگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، "هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین