جیـهان تێر گاز دەبێت؟!! ئابووری جیهان
خواستی جیهانی بۆ گازی LNG تا ساڵی 2040 بڕی 700 ملیۆن تۆنە

نوچەنێت

کۆمپانیایی Royal Dutch Shell  لە ڕاپۆرتێکیدا،  پێشبینییەکانی بۆ بەرزبوونەوەی خواستی جیهان بۆ گازى سروشتى شله‌كراو “ LNG”ڕاگەیاند.

ئەم پێشبینییەی کۆمپانیا هۆڵەندییەکە لە کاتێکدایە، کە خواستی جیهانی بۆ گازی LNG لە ساڵی 2020ـدا بۆ 360 ملیۆن  تۆن بەرزبوویەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە، کە پەتای کۆرۆنا بووە هۆی دابەزاندنی خواستی جیهانی، بەڵام جیاوازتر لە بەکاربردنی نەوت، خواست بۆ گاز 20 ملیۆن  تۆن، بەراورد بە ساڵی 2019 زیادی کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: دابەزینی نرخی وزەی جیهان بە گشتی کاریگەری لەسەر پڕۆسەی وەبەرهێنان کردووە، بەڵام گەشانەوەی بازاڕەکان لە سەرەتاییەکانی ساڵی 2021ـدا، پێشبینییەکان نزیکتر دەکات، خواستی جیهانی بۆ گازی LNG بۆ 700 ملیۆن  تۆن زیاد دەکات، تا ساڵی 2040.

زیادبوونی ڕێژەی خواست، دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی داواکاری وڵاتانی ئاسیا بە رێژەی %75 تا ساڵی 2040، هەروەها کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پیسبوونی ژینگە بە هۆی وزەی قورسەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین