عێراق لە پلەی دوازدەهەم دێت لە ڕێژەی یەدەگی غاز کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری (CEOWORLD)ـی ئەمەریکی عێراق لە پلەی دوازدەیەمی جیهاندایە لە ڕووی یەدەگی گازی سروشتی بۆ (2025) و بە ڕێژەی (1.61٪)ی کۆی یەدەگی جیهان پیکدەهێنێت.

ڕۆژی شەممە (12/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئامارەکانی ڕاپۆرتێکی گۆڤارێکی ئەمەریکی پشتڕاستی دەکاتەوە، عێراق لە پلەی دوازدەیەمی جیهاندایە لە ڕووی یەدەگی گازی سروشتی.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رووسیا، ئێران و قەتەر پێکەوە (51٪)ی یەدەگی گازی سروشتی لە جیهاندا پێکدەهێنن، کە دەکاتە نزیکەی (3.7) کوادریلیۆن پێ سێجا لە (7.3) کوادریلیۆن پێ سێجا لە سەرانسەری جیهاندا. 

ڕوسیا بە ڕێژەی (1.688) تریلیۆن پێ سێجا لە پلەی یەکەمدایە، ئێران بە (1.183) تریلیۆن پێ سێجا و دوای ئەویش قەتەر بە (850.098) ملیار پێ سێجا لە پلەی سێیەمدا دێت.

هەر بە گوێرەی ئامارەکان، ئەمەریکا بە (322.234) ملیار پێ سێجا چوارەمە و سعوودیە بە (303.284) ملیار پێ سێجا لە پلەی پێنجەمدایە یەدەگی عێراقیش بە (111) ملیار و (522) ملیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت کە دەکاتە (1.61٪)ی کۆی یەدەگی جیهان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین