کامیل حاجى عەلى سکاڵا لەسەر لە ئەنجامى کۆنگرەى بزووتنەوە تۆمار دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجامى کۆنگرەى (12)ـى بزووتنەوەى ئیسلامى لە کوردستان کێشەى تێدەکەوێت و کاندیدێکى پۆستى ڕابەرى گشتیى ئەو حیزبە لە دادگاى هەولێر سکاڵا تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (7/شوبات/2022) کامیلی حاجی عەلی، لەدادگای هەولێر سکاڵاى تۆمارکرد بە هۆى ناڕازیبوونى لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕابەی گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیدا.

کامیلى حاجى عەلى تاکە کاندیدى کۆنگرەى (12)ـى بزووتنەوەى ئیسلامی بوو بۆ پۆستى ڕابەرى گشتى، بەڵام بە هۆى نەهێنانى دەنگى پێویست، دووبارە عیرفان عەلى عەبدولعەزیز بە ڕابەرى بزووتنەوە هەڵبژێردرایەوە.

بەپێى پەیڕەوى ناوخۆى بزووتنەوە ڕابەرى گشتیى بزووتنەوە تەنها بۆ دوو خول مافى خۆ کاندیدکردنى هەیە، بۆیە کاملى حاجى عەلى پێیوایە گەڕانەوەی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بۆ پۆستی ڕابەری گشتی پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکەیەتی.

کامیلى حاجى عەلى بە شارپرێسى ڕاگەیاند، بەپێى پەیڕەوى بزووتنەوە، جگە لەوەى عیرفان عەلى عەبدولعەزیز مافى کاندیدکردنى نەماوە بۆ ئەم پۆستە، پێشتر ڕێککەوتووین تا پێش کۆنگرە هەموو کەسێک دەتوانێ خۆى کاندید بکات، بەڵام ڕۆژێک پێش دەستپێکردنى کۆنگرە دەرگاى خۆ کاندیدیکردن دادەخرێت، کە من تاکە کاندید بووم.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین