قەیــرانێـکی تریـش هــات! ئابووری جیهان
گۆڕانی کەش و هەوا، فراوانبوونی دیاریدەی وشکە ساڵی، ئاستی بەرهەمهێنانی شەکری لە جیهان دابەزاندووە.

نوچەنێت

ڕێکخراوی شەکری نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە 25ی شوباتی2021،  لە ڕاپۆرتێکیدا، ڕێژەی کورتهێنانی لە خواستی جیهان بۆ بەکاربردنی شەکر لە ساڵی2021ـدا ڕاگەیاند.

ئەم کورتهێنانەی خواستی شەکر لە کاتێـکدایە، کە ساڵی ڕابردوو پێنوێنەکانی کورتهێنانیان بە ڕێژەی 3 میلیۆن تەن ڕاگەیاندبوو، بەڵام ڕێژەکە لە ساڵی 2021ـدا، بۆ 4.8 میلیۆن تەن بەرزبووەتەوە. 

پێشبینییەکانی ڕێکخراوی (فــاو) بۆ چارەکی یەکەمی 2021، نزمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ڕێژەی شەکرە لە 171.1 میلیۆن تەن بۆ 169 میلیۆن تەن، هۆکاری ئەو دابەزینەیش چەندین فاکتەری لێ دەکەوێتەوە، لەوانە، وشکبوونی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی شەکرە لە وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی، بە نموونە ئاستی بەرهەمهێنانی شەکر لە ڕۆژئاوای ئەورووپا (16.5 بۆ 15.2)، ئێران (1.85 بۆ 1.3)، پاکستان (6 بۆ 5.5)، جگە لەوە زیادبوونی خواستی بەکاربردن، فاکتەرێکی تری کورتهێنانە لە شەکر، ڕێکخراوەکە پێشبینیی دەکات، خواستی بەکارهێنانی جیهانی شەکر بگاتە 173.8 میلیۆن تەن.

سەرچاوە: World Sugar Outlook

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین