بیست وڵاتی جیهان ئیدانەی پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل قۆناغی یه‌كه‌می پلانی كۆنتڕۆڵكردنی به‌شی باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌ی ده‌ستپێكرد، 21 وڵات جیهان ئیدانه‌ی پلانەکەیان كرد و به‌ كاره‌ساتی مرۆیی ناویان برد.'

ڕۆژی هەینی (22/ئاب/2025) مالپەڕی (straitstimes) بڵاویکردەوە، (21) وڵاتی جیهان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، "ئێمە ئەم بڕیارە ئیدانە دەکەین و داوای پێچەوانەکردنەوەی خێرا دەکەین بە توندترین شێوە، پەسەندکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوون لەلایەن ئیسرائیل لە کەناری رۆژئاوا له‌ به‌شی باكووری غه‌ززه‌ به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و بە پەسەند نەکراو و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوی دەبەین".

لە بەیاننامەکەدا هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا.بەلجیکا، دانیمارک، ئیستۆنیا، فینلاند، ئایسلەندا، ژاپۆن، لاتڤیا، لیتوانیا، لوکسەمبورگ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال، سلۆڤینیا، ئیسپانیا و سوید واژۆیان کردووە و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پشتگیری لە بەیاننامەکەیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت ئەوا بە ئاشکرا پێشێلی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی دەکرێت و دەوڵەتی فەلەستینی دابەش دەکات بۆ دوو بەش و چارەسەری دوو دەوڵەت دەخاتە مەترسییەوە."

لە بەیاننامەکەدا دووپات کراوەتەوە، حکومەتی ئیسرائیل هێشتا دەرفەتی لەبەردەستدایە بۆ وەستاندنی پێشکەوتنی زیاتری پلانەکە و داوا دەکەین دەستبەجێ لەم پلانە بکشێننەوە. 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین