كاروانی هاوكارییەكانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گەیشتە غەزە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەندین کاروانی هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە نەخۆشخانەکانی غەزە دەکات، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش دەڵێت، "ئامادەن بۆ وەرگرتنی پێداویستی پزیشکی پێویست".

ڕۆژی شەممە (دووی ئاب/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند،    "کاروانێکی بارهەڵگری پڕ لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەچێتە کەرتی غەزە".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، "ئەم پێداویستییانە زۆر گرنگ و بەپەلەن و پێویستن بۆ بەردەوامبوون لە چارەسەری ڕزگارکردنی ژیانی چەندین هاووڵاتی".

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین، زیاتر لە (60) هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن. بەهۆی بۆمبارانکردن، گەمارۆدان و دابەشنەکردنی یارمەتی ناوچەکە وێران بووە و سیستەمی تەندروستی لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی برسێتی گەیشتووەتە (162) هاووڵاتی کە (92) یان منداڵن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین