ئیسرائیل: بەرنامەکەی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆگرامی ناوەکی ئێران نەک بۆ سەرجیهان هەڕەشەیە و پێویستە لە گفتوگۆکانی ڤیەنا لە بیری نەکەن.

یایر لابید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نابێت وڵاتانی بەشداری ناو گفتوگۆکانی ڤیەنا هەڕەشە و هێرشەکانی ئێران لەبیر بکەن.

لابید هەروەها گوتی: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بایربوک، باسمان لە گفتوگۆکانی ڤیەنا کرد کە ئەڵمانیا یەکێکە لە وڵاتانی بەشدار، هەڵوێستی ئیسرائیل-م بۆ روونکردەوە کە به‌رنامه‌ ناوەکییه‌که‌ی ئێران هەرەشەیە بۆسەر هەموو جیهان نەک تەنیا ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌، ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییەی ناو گفتوگۆکان ناتوانن ئەو هەڕەشانەی ئێران پشتگوێ بخەن کە جیا لە پرۆگرامی ناوەکی، لە باکورەوە حیزبوڵڵا و لە باشورەوە حەماس و هەڕەشەن وێڕای ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی کە لە یەمەنەوە ئەنجام دەدرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین