ژنێک لە لایەن براکەیەوە دەکوژرێت هەواڵ

نوچەنێت

ئافرەتێک لە لایەن براکەیەوە دەکوژێت و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە خۆی رادەستی پۆلیس دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ( 13/شوبات/2022 ) گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند: ئافرەتێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گیانی لە دەستداوە.

بە پێی راگەیێندراوی پۆلیسی زاخۆ، گولەیەک بە سەریەوە نراوە، لە نەخۆشخانەی زاخۆ چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوەو رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوەو لەوێ گیانی لە دەستداوە.

ئافرەتەکە ناوی (عەیدێ محەممەد ئەحمەد) خێزاندارەو منداڵی هەیە. دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تاوانبار دانی بە تاوانەکەیداناوەو دەستگیرکراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین