هەنگاوەكانى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئيمارات و توركيا شیکاری

نوچەنێت:

دواى نزيكەى (10) ساڵ ئاڵۆزى لە پەيوەندييەكانیان، لە (18)ـى ئابى (2021) شێخ تەحنون بن زايد ئال نيهان سەردانى ئەردۆغانى كرد، لەو كۆبوونەوە باسى لە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات كرد، ئەو كۆبوونەوە دەستپێكى ئاساييكردنەوەى نێوانيان بوو، دواتر چەندين كۆبوونەوەى ترى لەسەر ئاستى باڵا بە دوا داهات.

لە (31)ى ئاب ئەردۆغان بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد بن زايد جێنشينى ئەبوو زەبى قسەيان كرد، باسيان لە ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان هەردوو وڵات كرد.

لە حەوتى ئەيلوولى ساڵى رابردوو، مەولوود شاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "پەيوەنديى نێوان توركيا و ئيمارات پێى ناوەتە دۆخێكى ئەرێنى."

لە (17) تشرينى يەكەم، سانى بن ئەحمەد زەيودى، وەزيرى كاروبارى بازرگانى ئيمارات لەگەڵ شاندێكى بازرگانى توركيا بۆ بەهێزكردنى پەيوەندیى ئابوورى تورکیا و ئیمارات. هەروەها لە (23) تشرينى دووەم، رێككەوتن بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى ئابوورى نێوانيان.

لە (24) تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو محەمەد بن زايد، سەردانى توركياى كرد، سندوقى وەبەرهێنانى بە بڕى (10) مليار دۆلارى دامەزراند. هەروەها لە (29)ى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو، ئەردۆغان رايگەياند لە مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو سەردانى ئيمارات دەكەم.

لە يەكى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو، ئەردۆغان بە تەلەفۆن پيرۆزبايى دامەزراندنى (50(ساڵەى ئیماراتى لە محەمەد بن زايد كرد.

لە شەشى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو، سعوود قاسمى، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى ئيمارات، پێشوازى لە لە تۆگاى تونچێر باڵيۆزى نوێى توركيا لە ئيمارات كرد، بە بۆنەى دەستبەكاربوونى وەك باڵيۆزى توركيا لەو وڵاتە.

لە (11)ى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو، سەرۆكى پەرلەمانى توركيا لەگەڵ سەقەر گەباش سەرۆكى ئەنجوومەنى نيشتیمانى ئيمارات بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى نێوانيان گفتوگۆيان كرد.

لە (31) كانوونى يەكەمى ئەمساڵ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "بەشێوەيەكى ئەرێنى مامەڵە لەگەڵ پێشنيازى رێككەوتنى گواستنەوەى كاڵاكان بەرێگەى وشكانى لەگەڵ ئيمارات دەكەين."

لە سێى كانوونى دووەمى ئەمساڵ، سەرۆكى ژوورى بازرگانى ئيمارات لەگەڵ تۆگاى تونچێر باڵيۆزى توركيا لە ئەبوو زەبى بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى ئابوورى كۆنەوە.

لە (12) كانوونى دووەمى ئەمساڵ سانى زەيود، رايگەياند، "ئيمارات هەوڵدەدات سوود لە وەبەرهێنانى لە توركيا وەربگرێت، بەهۆى ئەو تۆڕە فراوانەى پەيوەندى توركيا لەگەڵ ئەفريقيا، بەتايبەت لە كەرتى پيشەسازى دەمانەوێت سوود وەربگرين."

لە (18)ى كانوونى دووەم، مەولوود چاوشئۆغلۆ، پەيوەندى بە عەبدوڵا ئال نيهان، وەزيرى دەرەوەى ئيمارات كرد و سەركۆنەى هێرشەكانى سەر ئەو وڵاتەى كرد.

لە (15) كانوونى دووەم ئەردۆغان پێشوازى لە سەعيد سانى حارب زاهيرى كرد، وەك باڵيۆزى ئيمارات بۆ دەستبەكاربوونى لە ئەنقەرە.

لە (21(ى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو، بانكى ناوەندى توركيا، دراوى ئيماراتى خستە سيستەمى دراوە دەرەكييەكانى لە توركيا كارى پێ دەكرێت.

لە (21)ى كانوونى دووەم، مستەفا شەنوب، سەرۆكى پەرلەمانى توركيا لە ئەبوو زەبى لەگەڵ بەرپرسانى ئيماراتى كۆبوونەوە، رايگەياند، "ئيمارات دەيەوێت پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا بەهێز بكاتەوە."

لە (31)ى كانوونى دووەمى ئەمساڵ، محەمەد بواردى، وەزيرى كاروبارى بەرگرى ئيمارات لەگەڵ باڵيۆزى توركيا لە ئەبوو زەبى بۆ پەرەپێدانى پەيوەندى سەربازى كۆبوونەوە.

لە (12)ى ئەم مانگە ئەردۆغان لە نووسينێكى ئاماژەى بەوە كرد، سەردانەكەم بۆ ئيمارات دەبێتە هۆى زيادبوونى هاوكارى نێوان هەردوو وڵات، ئاسايش و سەقامگيرى ئيمارات و وڵاتانى كەنداو پەيوەستە بە ئاسايشى توركياوە.

لە (13) ئاژانسى هەواڵى ئيمارات بڵاويكردەوە، "سەردانى ئەردۆغان بۆ ئيمارات هەنگاوێكى گرنگە بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى ستراتيژى هەردوو وڵات، لەو سەردانە (12) رێككەوتن واژۆ دەكەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین