ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت

لە ناحیەی چوارقوڕنە، ژنێک کوژرا و دەڵێن بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن تەقە لە هاوسەرەکەی کراوەو ئەو بەرکەوتووە.

رۆژی رابردوو( 14/شوبات/2022 )بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بە کوشتنی ئافرەتێک کراوە، بەناوی( پ.ن.م) پیشەی ژنی ماڵەو دانیشتووی ناحیەی پیرزینە.

‎بە پێی راگەیێندراوەکە، لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە لە نزیک پێشانگاکانی یٔۆتۆمبێل رووداوێڪی تەقە ڪردن روویدا لە یٔەنجامدا ڪەسێک بەناوی(پ، ن، م) لە رەگەزی مێ لە دایکبووی ساڵی 1971 پیشە ژنی ماڵ دانیشتووی هەولێر/ پیرزین گیانی لە دەستدا. ئێستا دووکەس بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

دوای توێکاری تەرمی پەرژین لە پزیشکی دادوەری رانیە، رادەستی کەس و کاری کراوەتەوە.

‎بە پێی زانیارییەکان، ئامانجی تەقەکەرەکان هاوسەری پەرژین بووە بەڵام ئەو بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین