بایدن ده‌ست بۆ دۆسیه گه‌رمه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌بات
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
له 20ى كانوونى یه‌كه‌م جۆ بایدن سه‌رۆكى نوێى ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌ى ده‌ست به‌كاربوو. وه‌ك چاودێرانى سیاسى پێشبینیان كردبوو، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كرا له‌ماوه‌ى ساڵى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تى بایدن به‌هۆى سه‌رقاڵبوونى به كێشه‌كانى ناوخۆى ئه‌مریكا، هێنده نه‌پڕژێته سه‌ر كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
جیا له‌مه‌یش ده‌گوترا جگه له كێشه‌كانى ناوخۆى ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى تر له‌سه‌ر ئاستى نێوه‌ده‌وڵه‌تى هه‌یه ده‌بێت بایدن چاره‌سه‌ریان بكات، له‌وانه ركابه‌رى له‌گه‌ڵ رووسیا و ململانێى بازرگانى له‌گه‌ڵ چین.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م پێشبینانه، ته‌نیا به تێپه‌ڕبوونى مانگێك به‌سه‌ر سوێندخواردنى، جۆ بایدن ده‌ستى بۆ دۆسیه گه‌رمه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست برد و خه‌ریكه دۆسیه به دواى دۆسیه هه‌ڵیان ده‌داته‌وه.
بایدن به هه‌ڵدانه‌وه‌ى دۆسیه‌كان
ئێران و توركیا و سعوودیه ده‌خاته نیگه‌رانییه‌وه
دۆسیه‌ى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى ئێران بوو، هه‌ر چه‌نده دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانى نوێى ئه‌مریكا ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌یان له‌وه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كه له مانگى ئایارى 2018 به بڕیارێكى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا لێى هاتبووه ده‌ره‌وه، كه‌چى ئێران مه‌رجى هه‌ڵگرتنى سزاكانى دانا.
بۆیه وێراى نه‌رمى نواندن و نیشاندانى خواستى گفتوگۆ، به‌رپرسانى ئه‌مریكا له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئێران و تۆمه‌تباركردنى له تێكدانى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه به‌رده‌وامن و دواجاریش خودى جۆ بایدن دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ پێشێلكارییه‌كى ئێران بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌مریكا تێپه‌ڕنابێت.
دۆسیه‌ى دووه‌م عێراقه. سه‌باره‌ت به عێراق پێش ده‌ستبه‌كاربوونى جۆ بایدن چاودێرانى سیاسى ده‌یانگوت به هیچ شێوه‌یه‌ك له ساڵى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تى بایدن عێراق له لیستى بایه‌خه‌كانى ئه‌و نابێت. كه‌چى هه‌فتىه رابردوو جۆ بایدن په‌یوه‌ندى به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه كرد و شه‌وى هه‌ینى رابردوویش بڕیارى لێدانى زه‌برێكى بۆ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ركرد.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه بوو كه له‌ماوه‌ى ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك سێ جار هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر هه‌ولێر و به‌له‌د و ناوچه‌ى سه‌وز ئه‌نجام درا. شرۆڤه‌كارانى سیاسى له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن ره‌فتارى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران به‌شێوه‌یه‌ك بوو، چیتر حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا له تواناى نه‌بوو ئۆقره بگرێت و لێیان بێده‌نگ بێت.
جیا له دۆسیه‌ى ئێران و میلیشیاكانى عێراق، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا هه‌فته‌ى رابردوو دۆسیه‌ى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 ى رووسى له‌لایه‌ن توركیاوه وروژاند و دووپاتى له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستى پێشووى ئه‌مریكا كرده‌وه و به‌وه‌ى به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا رازى نابێت و توركیا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى هه‌بێت.
دواجار جگه له دۆسیه‌ى كڕینى سیسته‌مه‌كه، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حكومه‌تى بایدن له‌سه‌ر كوشتنى جه‌مال خاشوقچى رۆژنامه‌نووسى سعوودى بێته ده‌نگ كه له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2018 له ناو كونسوڵخانه‌ى سعوودیه له ئیسته‌نبۆڵ كوژرا، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانییه‌كى ته‌واوى له‌لایه‌ن سعوودیه دروست كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ په‌یوه‌ندى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گرژیى تێكه‌وێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment