ناتۆ: هەڕەشەکەی روسیا مەترسیدار و نا بەرپرسیارانەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سکرتێری گشتی ناتۆ، هەڕەشەکەی سەرۆکی روسیا بە مەترسیدار ناودەبات و داوا لە ئەوروپا و ئەمریکا دەکات دژی ئەم دەستدرێژییە یەکبگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 27/شوبات/2022 ) ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا رایگەیاند: فەرمانم بە فەرماندەکان کردووە کە هێزی بەرگری ئەتۆمی بخرێتە ئامادەباشییەوە. لە بەرامبەردا یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ، شێوازی قسەکردنی پوتین بە نابەرپرسیارانەو مەترسیدار وەسف دەکات. 

سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت: ئەگەر ئەم قسانە و ئەوەی لە ئۆکرانیا دەیکەن لە بەرپاکردنی جەنگ دژی دەوڵەتێکی سەروەر و سەربەخۆ و جددی و مەترسیدارە.

 هاوکات سکرتێری گشتی ناتۆ داوا لە ئەمریکا و ئەوروپا دەکات، کە دژی دەستدرێژیی سەربازی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا و یەکبگرن. 

ستۆڵتنبێرگ جەخت لەوەدەکاتەوە، کە ناتۆ جەنگی لە روسیا ناوێت و نایەوێ پێکدادان دروست بێت، بەڵام هەڵەتێگەیشتن لە تواناکانمان بۆ بەرگری و پاراستنی هاوپەیمانەکانمان رێگەپێدراونییە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین