ئەمریکا: روسیا دەیەوێ دەستدرێژی زیاتر ئەنجام بدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کۆشکی سپی لە وەڵامی هەڕەشەکەی سەرۆکی روسیا رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراونییە و روسیا دەیەوێ دەستدرێژی زیاتربکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە(27/شوبات/2022 ) ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند: فەرمانم بە فەرماندەکان کردووە کە هێزی بەرگری ئەتۆمی بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. لە بەرامبەردا ناتۆ هەڕەشەکە بە مەترسیدار و ئەمریکا بە قبوڵنەکراوی دەزانێت.

جین ساکی، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی بە میدیاکانی وڵاتەکەیی راگەیاند، ئەو شێوازی قسەکردنەی پوتین، بۆ ئەوەیە کە پاساو بداتە سوپای وڵاتەکەی بۆئەوەی دەستدرێژیی زیاتر ئەنجامبدات. 

هاوکات لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هەنگاوەی پوتین دەکەن و ئەوە مانای وایە کە پوتین بەردەوام دەبێت لەم جەنگە، بە جۆرێک کە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین