سەرۆکی ئۆکرانیا  سوپاسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڤۆڵۆدمیر زلێنیسکی سه‌رۆکی ئۆکرانیا دەڵێت به‌ ده‌نگی نوێنەرانی 141 وڵات، رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌کانی روسیا بۆسه‌ر ئۆکرانیا کرد، سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە(2/ئازار/2022)ڤۆڵۆدمیر زلێنیسکی، لە تویتێکیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگەیاند: سوپاسی ته‌واوی ئه‌و وڵاتان و نوێنه‌ره‌ هه‌میشه‌ییانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ناو نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌م که‌ پاڵپشتی خۆیانیان بۆ سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشه‌کانی بۆسه‌ر ئۆکرانیا دوپاتکردووه‌ته‌وه.‌
سەرۆکی ئۆکرانیا نوسیویەتی: له‌کۆی 193 ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان،  180 وڵات بەشداری کۆبونەوەکە بون و نوێنەرانی 141 وڵاتیش پشتیوانی بڕیارەکە بون، دڵخۆشم به‌م ئه‌نجامه‌ و سوپاسی ته‌واوی ئه‌و وڵات ونوێنه‌رانه‌ ده‌که‌م که‌ پشتگیریان له‌م دۆسییه‌ کرد، ئێوه‌ بڕیاره‌ راسته‌که‌تانداوه‌، ئێوه‌ مێژوتان بۆخۆتان نوسییه‌وه.‌
ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر پرسی ده‌نگدان بۆ ئیدانه‌کردنی هێرشه‌کانی روسیا بۆسه‌ر ئۆکرانیا و له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایدا، ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان کۆبووەوە و 141 وڵات دەنگیاندا بۆ ئیدانه‌کردنی هێرشه‌کە،  33 وڵاتیش له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌ نێوه‌ندگیری مانه‌وه.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین