لە نزیک گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئۆکرانیا ئاگر کەوتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لەنزیک گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپا ئاگر کەوتەوە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای چەند کاتژمێرێک کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان راگەیاند.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا روسیای تۆمەتبارکردووە بە تیرۆری ئەتۆمی و دووبارەکردنەوەی کارەساتی چێرنۆبیل. 

سەرۆکی ئۆکرانیا هاوکات تکا لە سەرکردەکانی جیهان دەکات، کە بەهۆش خۆیان بێنەوە و رێگری لە مەرگی ئەوروپا بە کارەساتی ئەتۆمی بکەن و دەڵێت: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە روسیایە و ئەمە یەکەمجارە لە مێژی مرۆڤایەتیدا دەوڵەتێکی تیرۆرست پەنا بۆ تیرۆری ئەتۆمی ببات. 

وێستگە ئەتۆمییەکە لە زاپۆریژیا، کە شارێکی پیشەسازییە لە باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، 40%ی هێزی ئەتۆمی وڵاتەکە دابیندەکات و بە گوتەی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کۆی 15 ریاکتۆر، شەشیان لەو شارەدان. 

بەپێی راگەیێندراوی ئۆکرانیا، ئاگرەکە لەدوای هێرشێکی سوپای روسیا بۆسەر باڵەخانەیەکی نزیک وێستگە ئەتۆمییەکە کەوتووەتەوە. بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی شارەکە دوای چەند کاتژمێرێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکە رایانگەیاند، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین