ئەمریکا: ئۆپەراسیۆنەکانی روسیا لە نزیک بنکە ئەتۆمییەکانن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند: بڕیاری چالاککردنی تیمی وەڵامدانەوەی روداوە ئەتۆمییەکان چالاک بکەن. ئەمەش بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نزیک گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئۆکرانیا.

دوای کەوتنەوەی ئاگر لە نزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپایە. وەزیری وزەی ئەمریکا بڕیاری چالاککردنی تیمی وەڵامدانەوەی رووداوە ئەتۆمییەکانی راگەیاند. 

جێنیفەر گرانهۆڵم، وەزیری وزەی ئەمریکا لە تویتەر نوسیویەتی: لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لەنزیک وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، قسەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئۆکرانیا کردووە و بڕیاریداوە کە تیمی وەڵامدانەوەی روداوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا، چالاک بکات.

هاوکات ئەوەشی راگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنەکانی روسیا لە نزیک بنکە ئەتۆمییەکەیە و دەبێ بوەستێنرێت.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین