ناتۆ: ناوچەی دژە فڕین دروستناکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند: دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین لە ئۆکرانیا دەبێتە هۆی زیاتربوونی گرژییەکان، بۆیە ئەم کارە ناکەین.

ئەمڕۆ هەینی ( 4/ئازار/2022) یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەکرێت روسیا بیر لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکەش بکاتەوە، بۆیە نابێت رێگە بدرێت شەڕەکە فراوان بێت و وڵاتانی دیکەش بگرێتەوە.

 لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت: ناوچەی نەفڕین لە ئۆکرانیا دروستناکەین، چونکە دەبێتە هۆی زیاتر بوونی گرژییەکان، هەروەها بڕیارمانداوە هێزی ئاسمانی و زەمینی نەنێرنە ئۆکرانیا، تەنیا هاوکاریی هێزەکانی ئەو وڵاتە دەکەین.

هەر ئەمڕۆ ئه‌نتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند، شه‌ڕ له‌ ئۆکرانیا فراوان بووه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چۆن کۆتایی پێ بهێنین و روسیا له‌و وڵاته‌ بکشێته‌وه‌و ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکرێته‌وه.‌

یانس ستولتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ جەخت لەسەر راگرتنی شەڕ دەکاتەوە و دەڵێت: داوا له‌ روسیا ده‌که‌ین جه‌نگ دژی دراوسێکه‌ی رابگرێت، ئیدانه‌ی هێرشی مۆسکۆ بۆ سه‌ر وێستگه‌ ناوکییه‌کان ده‌که‌ین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین