موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
نوچه‌نێت
ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه كه‌سێكى نزیك له سه‌در له تویته‌ر په‌یام و سیاسه‌تى موقته‌دا سه‌در روون ده‌كاته‌وه، له تویتێكدا باسى له‌وه كردووه موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌كات.
ساڵح عێراقى گوتوویه‌تى له‌نێو خێزانى سه‌در كێشه و ململانێ هه‌یه و سه‌درى لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش گوتوویه‌تى ئاگادارى بارودۆخه‌كه م و زۆر جێى نائومێدییه.
به‌گوێره‌ى تویته‌كه‌ى ساڵح عێراقى موقته‌دا سه‌در گوتوویه‌تى، "ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ناچارم ره‌وته‌كه نه‌خه‌مه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه چونكه ناوبانگى خۆم له‌وه گرنگتره".
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كه له مانگى تشرینى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌نیازن كار بۆ بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانى حكومه‌ت بكه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment