مه‌رجى ئێران بۆ گفتوگۆى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌بێت ئێران

نوچه‌نێت

ئێران پێشنیاری یەکێتی ئەوروپای بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکای لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی کە بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەڕێوە بچێت، ڕەتکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "بی بی سی فارسی"، ئەمریکا وێرای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەو هەڵوێستەی ئێران ڕایگەیاندووە لەگەڵ پێنج وڵاتەکەی تر کە ئەندامی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمین سەبارەت بە چۆنیەتی گفتوگۆ و دانوستانەکان لە داهاتوودا ڕاوێژ دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە بە لەبەرچاوگرتنی هەڵوێست و سیاسەتەکانی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی لە ماوەی ڕابردوودا، لە ئێستادا ئەو کۆبوونەوەیە بە گونجاو نازانێت.

پێشتر ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی کە دوو دیپلۆماتكاری باڵای یەکێتی ئەورووپا ڕایانگەیاندووە کە پێشمەرجی ئێران ئەوە بوو کە ئەمریکا پێش کۆبوونەوەکە هەندێ لە سزا و گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵوەشێنێتەوە.

بە وتەی ئەو دیپلۆماتانە هێشتا ئەو هیوایە لە ئارادایە کە ئێران و ئەمریکا لە چەند مانگی داهاتوودا بە شێوەی ڕاستەوخۆ وتووێژ بکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین