منداڵێکی 16 ساڵ لەلایەن براکەیەوە کوژرا کوردستانی

نوچەنێت

له‌ناحیه‌ی قه‌رەهه‌نجیر، بەهۆی شەڕکردنەوە مێردمنداڵێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌لایه‌ن برا گه‌وره‌که‌یه‌وه‌ کوژرا. ‌

ئەمڕۆ چوارشەممە(9/ئازار/2022 ) پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ڕوداوێکی کوشتن له‌ناحیه‌ی قه‌رەهه‌نجیر ئاگادارکرانه‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ شوێنی روداوه‌که‌ ده‌رکه‌وت، مێردمنداڵێکی ته‌مه‌ن 16ساڵ له‌لایه‌ن برا گه‌وره‌که‌یه‌وه‌ له‌ماڵه‌که‌ی خۆیان کوژراوه.‌

پۆلیسی کەرکوک ئەوەشی راگەیاندووە: به‌پێی زانیاری و لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان، روداوه‌که‌ به‌هۆی کێشه‌ و ناکۆکی نێوانیان بووه‌له‌ئێستاشدا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ بکوژه‌که‌ ده‌رچوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ لەو دۆسیەیە به‌رده‌وامه.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین