سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هێرشکردنەسەر هەولێر بە پاساوى هەبوونى بنکەیەکى ئیسرائیلى پاساوێکى بێ بنەمایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانى عێراق جه‌خت له‌وه‌ دەکەنەوە‌ كه‌ هێرشه‌كکردن سەر هەولێر "پێشهاتێكى جددى و پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌ریى عیراقه‌ و ده‌ستدرێژییه‌كه‌ ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى عیراق ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌."

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال و شاندێكى باڵاى یاوه‌رى كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له‌ هێرشى مووشه‌كیى به‌ره‌به‌یانیى دوێنێ 13ى ئازار بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد كه‌ دواتر سوپاى پاسدارانى ئێران به‌رپرسیاریه‌تیى خۆیان له‌ ئه‌نجامدانى ڕاگه‌یاند."

مستەفا کازمى سەبارەت بە هێرشەکەى سەر هەولێر ڕایگەیاند، "ئه‌وان به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ ده‌ڕوانن و گوتى ئه‌مڕۆ هاتووین تا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵتان بین و وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان لێره‌ین"، وە پێوستە کێشەکان به‌ لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دەشڵێت، "ده‌رباره‌ى پاساوى بۆردۆمانه‌كه‌ش گوایه‌ بنكه‌یه‌كى ئسرائیلى كراوه‌ته‌ ئامانج، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ بنكه‌یه‌كى ئسرائیلى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى به‌ پاساوێكى بێ بنه‌ما له‌ قه‌ڵه‌م دا."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران كازمى كرد و "سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ پشتگیرى و هاوسۆزى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختیشى لەوەشکردەوە، "هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ فاكته‌رى سه‌قامگیرى بووه‌ و ده‌بێت، بایه‌خیش به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌دات."

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێ داهاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ كارى پێكه‌وه‌یى و له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى فیدرالى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕاى گشتى و هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان ئاشكرا بكرێت و لێى ئاگادار بكرێنه‌وه‌."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین