هاوپەيمانى ناتۆ هەڵوێستێكى يەكگرتووى بەرانبەر رووسيا نييە وەرگێڕان

نوچەنێت:

بەهۆى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، لە كۆتايى هەفتەى رابردوو هاوپەيمانى ناتۆ و كۆمەڵەى (G7) كۆبوونەوەيەكەى بە پەلەيان لە برۆكسلى پايتەختى بەلجيكا ئەنجام دا، لەو كۆبوونەوە، ناتۆ بڕيارى پێگەى سەربازى لە بەشى رۆژهەڵاتى ئەوروپا بەهێز دەكات.

سەركردەكانى هاوپەيمانى ناتۆ لە راگەيێندراوێكى هاوبەشدا، جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە، "بەهۆى هێرشەكانى رووسيا لە بنكەى دەرياى و وشكانى و ئاسمانى بەشى رۆژهەڵات (40) هەزار سەرباز زياد دەكەن."

لەبەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، "چوار يەكەى سەربازیى نوێى شەڕكەر لە هێزەكانى بولگاريا و هەنگاريا و رۆمانيا سلۆفاكيا بۆ بەهێزكردنى هێزەكانيان و پەرەپێدانى تواناكانيان بۆ بەرپەرچدانەوەى هێرشى سەربازى ئەليكترۆنى و هەڕەشە كيمياوى و بايەلۆژى و تيشكە ئەتۆمييەكان زياد دەكەن."

سەركردەكانى هاوپەيمانى ناتۆ داوايان لە رووسيا كرد، هێرشە سەربازييەكانى دژ بە ئۆكراينا بوەستێنێت و هێزەكانى لە خاكى لەو وڵاتە بكشێنێتەوە، هۆشداريشيان دا لە بەكارهێنانى چەكى كيمياوى ياخود بايەلۆجى، چونكە ئەو كارە لێكەوتەى زۆر مەترسيدارى بەدواوە دێت.

دەربارەى هەوڵەكانيان لە راگەێندراوەكە هاتووە، "بەگوێرەى ئەو نەخشە جێگيرەى دامانناوە فشارەكانمان بۆ سەر رووسيا بەردەوام دەبێت، هانى حكومەتى چينيش دەدەين هيچ هەنگاوێك بۆ هاوكارى سەربازى مۆسكۆ نەهاوێت، چونكە لە هەر هەنگاوێكى لەو جۆرە وڵاتەكەى رووبەڕووى سزا دەكاتەوە."

يانس ستۆلتنبێرگ، ئەميندارى هاوپەيمانى ناتۆ رايگەياند، "ئێمە رووبەڕووى واقيعێكى نوێى نێوان رووسيا و ناتۆ بووينەوە، هەرچەندە پێشبينى شەڕى گشتگير ناكەم بەڵام ئێمە بەڕوونى رامانگەياندووە ئەگەر رووسيا هێرش بكاتە سەر ناتۆ رووبەڕووى دەبينەوە، ئەوەش تەنيا بە قسە نييە، بەڵكو هێزى زياتر لەسەر سنوورەكانى هاوپەيمانى ناتۆ بڵاو دەكەينەوە."

لەبەشێكى ترى قسەكى ئەميندارى هاوپەيمانى ناتۆ ئاشكراى كرد، "گۆڕانى زۆر لە دۆخى ئەمنى ئەوروپا هاتۆتە كايەوە، بۆيە ناتۆ داواى لەسەركردەكانى كردووە ليستى بژاردەكان بۆ گۆڕانكارييەكان لە هێزى سەربازى ناتۆ لە ئەوروپا ئامادە بكەن."

جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، "لەو قۆناغەى ئێستا ناتۆ زۆر لە رابردوو يەكگرتووترە، نەخشەى واشنتن و ناتۆ ئەوەيە لە رێگەى زيادكردنى سزا بۆ سەر رووسيا فشارەكانيان بەهێزتر دەكەن، لە رۆژهەڵاتى ئەوروپاش پێگەى سەربازييان قايمتر دەكەين."

لە بەشێكى ترى قسەكانى بايدن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "مۆسكۆ هەر هێرشێكى كيمياوى بكاتە سەر ئۆكراينا ئێمە وەڵاممان دەبێت، لەو چەند هەفتەى رابردووش ناتۆ رەزامەندى لەسەر رەوانەكردنى چەك بە بڕى يەك مليار دۆلار بۆ كيێڤ دەربڕيووە، لەو كاتەوەى ئيدارەى نوێى ئەمەريكا پێكهاتووە، بە بڕى زياتر لە دوو مليار دۆلار چەكى بە ئۆكراينا داوە."

دەربارەى هەنگاوى وڵاتانى تر بايدن ئاماژەى بەوە كرد، "پێشوازى لە هەناردەكردنى چەك و سيستەمى بەرگرى بۆ ئۆكراينا دەكەين."

سەرۆكى ئەمەريكا بەڵێنيشى دا ئەگەر وڵاتانى ئەوروپا پشتبەستن بە گازى رووسى كەمبكەنەوە، ئێمە گازى سروشتى بە ئەوروپا دەدەين.

ئۆرسۆلا ڤان دێر لاين، سەرۆكى كۆمسيۆنى ئەوروپا دەڵێت، "هاوئاهەنگى نێوان برۆكسل و واشنتن لە بوارى ئاسايشى وزە بايەخى گەورەى هەيە، ئەوروپييەكان هەڵودەدەن پشت بە نەوت و گازى رووسيا كەمبكەنەوە و پانەى بۆ سەرچاوەى دۆستەكانيان ببەن ئەمەريكاش بڕيارى داوە بڕى (15) مليار مەتر چوارگۆشە گاز بدات بە ئەوروپا، ئەوەش هەنگاوێكى گەورەيە بە ئاراستەى كەمكردنەوەى پشتبەستنمان بەگازى رووسى." 

گرووپى (G7) لە راگەێندراوەکەیدا، هۆشدارييان دايە رووسيا، لە ئەگەرى هەر هەڕەشەيەكى بەكارهێنانى چەكى كيمياوى و بايەلۆژى و ئەتۆمى پەيوەستە بەوانەوە، چونكە ئەوە پەيوەستە بە رێككەوتنى نێودەوڵەتى كە هەموو لايەنەكان واژۆيان لەسەركردووە.

لەبەشێكى ترى راگەێندراوەكە، ئەو گرووپە جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە، "هێرشى سەربازى رووسيا بۆسەر ئۆكراينا مەترسى لەسەر ئەتۆمى دروستكردووە، داواش دەكەين مۆسكۆ پابەند بێت بە بەڵێنە نێودەوڵەتييەكانى و رێگر بێت لە هەر مەترسييەك بۆ سەر كوورە ئەتۆمييەكان و رێگەش بدات دەسەڵاتدارانى ئۆكراينا و ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆمى، بەبێ بەربەست بتوانن سەردانى ئەو شوێنانە بكەن."

بۆريس جۆنسۆن، سەرۆك وەزيرانى بەريتانيا رايگەياند، "هاوكارى كيێڤ بە تانك و فڕۆكەى سەربازى كارێكى قورسە، هاوپەيمانانى رۆژئاوا جەخت لەسەر هاوكارى سەربازى ئۆكراينا دەكەنەوە، چونكە ئۆكراينا بەرگرى لەخۆى دەكات، بەڵام گرفتەكە ئەوەيە گەياندنى هاوكارى بۆ ئەو ناوچانەى كارێكى سەختە، تا ئێستا بەريتانيا شەش هەزار موشەك و (25) مليار جونەيهى بە هێزەكانى ئۆكراينا داوە، لەپاڵ ئەوەش هێزەكانمان لە بولگاريا زياد كردووە."

ئيمانوێل ماكرۆن، سەرۆكى فەڕەنسا رايگەياند، "فەرەنسا نابێتە لايەنێكى ململانێى ئۆكرانيا، هەموو هەوڵێكى پێويست بۆ راگرتنى ئەو شەڕە دەدەين، بەردەواميش دەبين بۆ ئەنجامدانى دانوستاندن لە نێوان هەردوو وڵات."

دەربارەى سزاكانيش ئاماژەى بەوە كرد، "مەترسى ئەوەمان هەيە ئەو هێرشانەى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، قەيرانى خۆراك بە جۆرێك لە جيهان دروست بكات پێشينەى نەبێت."

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا رايگەياند، "پێويستە ئاشتى بەجۆرێك لە ئۆكراينا بێتە كايەوە مۆسكۆ و كيێڤ و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەسەرى رێككەون، ئێمەش هەموو هەوڵەكانمان دەخينەگەڕ بۆ ئەوەى هێرشەكان راگرين، تا ئێستاش لەگەڵ ئۆكراينا و رووسيا لەسەر هێڵين و گفتوگۆمان لەسەر هەموو پێشنيازەكان كردووە."

سەبارەت هەڵوێستى وڵاتەكەى ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، "توركيا پێگەى جوگرافى و پەيوەندييەكانى لەگەڵ هەردوو وڵات تايبەتە، بۆيەش پێويستە هەڵوێستێكى جياواز بگرينە بەر، كە جێگەى رەزامەندى مۆسكۆ و ئەنقەرە و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بێت."

ئۆلاڤ شۆڵتس، راوێژكارى ئەڵمانيا رايگەياند، "گۆڕينى دۆلار بە رۆبڵى رووسى پێچەوانەى ئەو گرێبەستانەيە كە لەگەڵ رووسيا واژۆمان كردووە، كۆمەڵەى (G7) هاوڕان لەسەر پێداچوونەوە بە سزاى سەر رووسيا لەسەر بنەماى بەردەوامى ئامادەيى خۆيان دەربڕى، كە ئەگەر مۆسكۆ لە هێرشەكانى بەردەوام بێت، ئێمەش سزاى توندتر دەخەينە سەر رووسيا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین