وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا: تورکیا و ئەمەریکا بەرژەوەندى هاوبەشیان هەیە لە سووریا هەواڵ

نوچەنێت:

لە نوێترین لێدوانیدا، وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا خەختى کردەوە لە كاركردنى هاوبەشى وڵاتەکەى لەگەڵ تورکیا لە سووريا.

بەهۆى ناكۆكى نێوان ئيدارەى نوێى ئەمەريكا لەگەڵ توركيا، تا ئێستا ئاسۆى داهاتووى پەیوەندییەکان ناڕوونە، لە نوێترين پێشهات دا، ڕۆژى سێ شەممە، نيد برايس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەنووسى ڕایگەیاند: "جەختى لەسەر كاركردن بۆ بەرژەوەندييە هاوبەشەكانمان لەگەڵ تووركيا لە سووريا دەکەینەوە، هەروەها گووتیشى: "ئێمە لەگەڵ تورکەکان لە كاروبارى سووريادا بەرژەوەندى هاوبەشمان هەيە، لە داهاتووشدا بەردەوام دەبين لە كاركردنى بونیادنەرانە بۆ چەسپاندنى بەرژەوەندييە هاوبەشەكان.

سياسەتەكانى ئيدارەى دۆناڵد ترامپ بەرامبەر توركيا لە سووريا، گەلێک پرسيارى لە ناوەندە سياسيەكانى ئەمەريكا و ئەندامانى كۆنگرێس دروستکرد، بەتايبەت پاش ئۆپراسیۆنە سەربازييەكانى توركيا دژ بە يەكينەكانى كوردى، كە گەورەترين هاوپەيمانى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا، لە سەروبەندى بڕیارى كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا لە هەندێك ناوچەى باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا، ئيدارەى دۆناڵد ترامپ رووبەڕووى رەخنەیەکى زۆرى بەشێک لە ئەندامانى كۆنگرێسى ئەمەریکا بووەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین