پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
نوچەنێت
بەپێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه، ئاسمانی هه‌رێم به‌گشتی ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌کانی گه‌رما بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی( 15/نیسان/2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێک په‌ڵه هه‌ور پاشان له هه‌ندێک ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، خێرایی با له نێوان (10— 15 ) کیلۆمه‌تر له‌کاتژمێرێکدا ده‌بێت و نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆمارکراو 7 پله‌ی سیلیزی و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیکراویش 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە پارێزگای هەولێر 25 پلەى سیلیزى، له سلێمانی 24 پله، له دهۆک 25 پله، له که‌رکوک 27 پله و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment