نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد! کوردستان- عێراق
نرخی نەوت لە 14 مانگی ڕابردوو، بەرزترین ئاستی تۆمار کرد و هەروەها داهـاتـی نـەوتـی عێـراقیش بەرزبۆتەوە

نوچەنێت

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، بەرزترین ئاستی لە 14 مانگی رابردوو تۆمارکرد و ،گەییشتە سەرووی 68 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی (تەکساسـ)یش 65 دۆلاری تێپەڕاند. 

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە کۆبونەوەی دوێنێی ئەندامانی ئۆپێک پلەس، ڕێککەوتن، لەسەر هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت وەک مانگەکانی ڕابردوو کرا، بێ ئەوەی زیاد و کەمی لە ئاستی بەرهەمهێنان ئەنجام بدرێت. 

شایەنی باسە، پەتای کۆرۆنا کاریگەری بەرچاوی لەسەر هەناردکردنی نەوتی عێراق هەبووە، بەڵام لە ماوەی 14 مانگی ڕابردوو، داهاتی نەوتی  ئەو وڵاتە  لە کۆتایی شوبات گەیشتەوە، بە زیاتر لە 5 میلیار دۆلار. 

داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە 14 مانگدا

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ گەڕانەوەی نرخی نەوت، بۆ بەرزبوونەوەی تێکڕای 60 دۆلار، بۆ هەر بەرمیلێک.

سەرچاوەی داتاکان: کۆمپانیای سۆمۆ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین