بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى: داهاتى نرخه‌ به‌رزه‌كه‌ى نه‌وت نه‌هاتووه‌ تا بێ لێبڕین مووچه‌ بدرێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری بۆ نوچەنێت گووتی" لە ئێستادا بەگوێرەی داهاتی هەرێم مووچە بە لێبرینەوە دابەشدەکرێت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەناکاو نابێته‌ هۆکاری ئەوەی حکومەت بتوانێت مووچە  ١٠٠٪ بدات".

محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری بۆ نوچەنێت گووتی" لە ئێستادا بەگوێرەی داهاتی هەرێم مووچە بە لێبرینەوە دابەشدەکرێت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەناکاو نابێته‌ هۆکاری ئەوەی  حکومەت بتوانێت مووچە  ١٠٠٪ بدات".

ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى ئادار محەمەد سەعدەدین بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت   گوتى "بۆ ئەوەی مووچە لە ١٠٠٪ بێت، پێویستە بە جێگیربوونی نرخی نەوتە. هەروەها دووبارە پێداچونەوە بە بودجەی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی داهاتەکانی خۆی بۆیە تا ئەوکاتەی لە عێراق بودجە پەسند دەکرێت و پشکی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت، ئەوا حکومەت بەردەوام دەبێت لە لێبرینەوەی مووچە"

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌گوترێ نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه‌، كه‌چى مووچه‌ به‌ لێبڕینه‌وه‌ ده‌درێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌ كرد، ئه‌و داهاته‌ى ئێستا له‌لاى حكومه‌ته‌ هى مانگاكانى پێشووتره‌. بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان گوتى، چونکە لە ئێستادا نرخی نەوت کە بەرزدەبێتەوە هەتاکو ئێستا ئەم داهاتە نەهاتۆتە خەزێنەی حکومەت کە بە گوێرەی ئەو داهاتە مووچەکان دانێت، ئەو مووچەی ئێستا دابەشدەکرێت داهاتی نەوتی مانگەکانی رابردووە هی ئەو مانگە نییە".

لە کۆتایی لێدوانه‌كه‌ى ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ " ئەم مانگەش مووچە بە لێبڕین دەبێت".

نرخى نه‌وت به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت گه‌یشته‌ 69 دۆلار و 39 سه‌نت خاوى تێكساسیش بوو به‌ 66 دۆلار
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین