توركيا ئامادەيە پرسى ئيخوان لەگەڵ ميسر يەكلا بكاتەوە شیکاری

نوچەنێت:

لێكنزيكبوونەوەى نێوان ميسر و توركيا خێراتر بووە، گفتوگۆكانيان بۆ ئەنجامدانى رێكارى كردەيى بۆ ئاشتەواى دەستى پێكردووە.

ماڵپەڕى (ئەتيلجنس ئۆنلاين)ى فەرەنسى بڵاويكردەوە، هەماهەنگى ئاساييشى و هەواڵگرى هەردوو وڵات كار لەسە رادەستكردنەوەى هەندێكلە  سەركردەکانى ئيخوان بە ميسر دەكەن، ئەنقەرەش خواستى لەسەر خێراكردنى ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ قاهيرە بەهێزترە، ئەگەر بە ڕادەستكردنەوەى هەندێك سەركردەى ئيخوانيش ئەو خواستەى بێتەدى، كە پشتر ئەوە داواكارى ميسر بوو، لەو قۆناغەى ئێستاش توركيا خواستى سفركردنەوەى كێشەكانى لەگەڵ ميسر هەيە.

ئەردۆغان پەلەيەتى

لەبەشێكى ترى راپۆرتەكە هاتووە دۆسيەى ئيخوان موسلمين، تەوەرى سەرەكى كۆبوونەوەكان بووە، ئەردۆغانيش پەلەيەتى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ميسر بەتەواوى ئاسايى بكاتەوە، ئەگەر هەيە هەندێك مەرج كە ميسر سوورە لەسەر جێبەجێكردنيان، كە يەكێك لە مەرجەكان ڕادەستکردنى چەند ئەندامێکى دياريكراوى ئیخوانە، ياخود ڕەوانەى وڵاتى سێيەم بكرێن.

گواستنەوەيان بۆ وڵاتى سێيەم

توركيا سەرقاڵى لێكۆڵينەوەيە لەو ليستەى قاهيرە ئامادەى كردووە، كە ناوى هەندێك سەركردەى ئيخوانى تێدايە، هاكان فيدان، سەرۆكى هەواڵگرى توركيا ئامادەيى خۆى دەربڕيووە ئەو ئەندامانە رەوانەى ماليزيا، ياخود ئەندەنوسيا بكرێن، ئەوەش وەك نیشاندانى جددى بوونى توركيايە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوانيان.

ليستى داواكراوان

بەگوێرەى زانيارييەكانى (عەرەبيە نێت) ئەو ليستە ناوى هەريەك لە مەجدى سالم و نەسرەدين غەزلانى، كە دوو سەركردەى ئيخوانن و لە روواوەكانى رابیعە و كەرداسە گلاون، هەروەها كەناڵى پەيوەندى نێوان ئيخوان و گرووپە توندڕەوەكانى سينا بووينە، پێشتريش لەلايەن محەمەد مورسى سەرۆكى پێشووى ميسر راسپێردرابوون بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ رفێنەرانى سەربازانى ميسرى لەسەردەمى حكومى ئيخوان، هەر لە ليستى داواكراوەكان هەريەك لە يەحيا موسا، فەرماندەى ئۆپراسيۆنەكان و عەلا سەماحى، كە ناويان لە ليستى تيرۆرى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا هەيە، ئەوە جگە لە ژمارەيەك سەركردەى ترى ئيخوانيش كە ئێستا لە توركيا نيشتەجێن لەو ليستە هەيە.

دەستبەرداربوون لە رەخنەگرتن لە سەرۆكى ميسر و دەزگاكانى ئەو وڵاتە

دەسەڵاتدارانى توركيا بڕياريان داوە، ناسنامەى ئەندامييەتى پارتى داد و گەشەپێدان لە ژمارەيەك سەركردەى ئيخوان وەربگرنەوە، كە بەو پێيەى رەگەزنامەى توركيان هەيە بە ئامانجى بەهێزكردنى بنكەى جەماوەريان بووينە ئەندامى ئاكپارتى، پێشتريش هۆشداريان دايە بەرێوەبەرانى كەناڵى (ئەشەرق و ئەلوەتەن) رەخنە ئاراستەى عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ميسرى و دەزگاكانى ئەو وڵاتە نەكەن، هەروەها وەرگرتنى لێدوان لە ئەندامانى ئيخوان لە بەريتانيا رابگرن.

ئەو هەنگاوەش لەدواى ئەوە دێت، كەناڵى موكميلين پەخشى بەرنامەكانى لە ئيستەنبۆڵ راگرت و دواى هەشت ساڵ كردن ستۆديۆكانى لەو وڵاتە داخست.

ئەنجامدانى  گفتوگۆى نيشتيمانى

پەيوەست بەو هەوڵانە، ئەيمەن نور دامەزرێنەر و خاوەنى كەناڵى (ئەشەرق) لەرێگەى نێوەندگيرەكان داواى بەشدارى گفتوگۆى نيشمانى  ميسرى دەكات كە لەلايەن عەبدولفەتاح سيسى لە ئێوارەخوانێكى رەمەزان لە مانگى رابردوو ئاراستەى لايەنەكان كرا، هەرچەندە چەند جارێك داواى كردبوو، بەڵام تا ئێستا وەڵامى داواكەى نەدرايتەوە.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوانەى قسەيان بۆ (عەرەبيە نێت) كردووە، ئەيمەن كەناڵەكەى لە توركيا داخست و كارەكانى لە توركيا كۆتايى پێهێنا، روويكردۆتەوە وڵاتێکى تر و چالاكييەكانى بۆ ئەوێ گواستۆتەوە.

ساڵى رابردوو توركيا رايگەياند، "پەيوەندييە ديپلۆماسيەكانى لەگەڵ ميسر دەستپێدەكاتەوە، هەردوو وڵات رێككەوتن بۆ راوێژكردن لەپێناو ئاساييكردنەوەى پەيوەنديى نێوانيان گرتنەبەرى رێكارى پێويست لەپێناو لادانى بەربەستەكان لەبەردەم ناكۆكييەكانى نێوانيان.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین