ناتۆ چۆن فراوان بوو، بەشدارى چەند شەڕى كردووە؟ وەرگێڕان

نوچەنێت:

هاوپەيانى ناتۆ يەكێكە لە هاوپەيمانییە سەربازييە گەورەکان، سەرەتا لە (12) وڵات پێكهاتبوو، دواتر  بەهەشت قۆناغ فراوان بوو، چاوەڕوان دەکرێ فينلەندا و سويدیش ببن بە ئەندام لە ناتۆ.

دامەزراندنى ناتۆ

ناتۆ لە (1949) بەبەشدارى وڵاتانى ئەمەريكا و بەريتانيا و فەرەنسا و بەلجيكا و دانيمارك و كەندا و لۆكسمبۆرگ و هۆڵندا و نەرويج و پورتگال و ئاسيلەندا دامەزراوە. 

ئێستا ژمارەى ئەو وڵاتانەى ئەندامى ناتۆن، گەيشتۆتە (30) وڵات، هەشت وڵاتى تر داوايان كردووە ببن بە ئەندام لەم هاوپەیمانییە.

فراوانبوونى ناتۆ 

بۆ يەكەم جار لە (18)ى شوباتى (1952) توركيا و يۆنان داواى ئەندام بوون لە ناتۆيان كرد. 

لە نۆى تەمووزى (1955) ئەڵمانياى رۆژئاوا بوو ئەندامى ناتۆ. 

لە (30)ى تەمووزى (1982) ئيسپانيا بووە ئەندامى ناتۆ. 

لە (12)ى ئادارى (1999) هەنگاريا و پۆڵندا و كۆمارى چيك بوون بە ئەندامى ناتۆ.

لە (29)ى ئادارى (2004) بولگاريا و رۆمانيا و سلۆفاكيا و سلۆڤينيا و لاتڤيا و ليتوانيا و ئيستوانيا بون بە ئەندامى ناتۆ. 

لە يەكى نيسانى (2009) ئەلبانيا و كرواتيا بوون بە ئەندامى ناتۆ. 

لە پێنجى حوزەيرانى (2017) جەبەل ئەسوەد بوو بە ئەندامى ناتۆ.

لە (28)ى (2020) مەكدۆنيا باكوور بووە ئەندامى ناتۆ.

رووسيا لە دواى (1991) كە يەكێتى سۆڤيەت هەڵوەشايەوە سوورە لەسەر ئەوەى فراوانكردنى ناتۆ پێچەوانەى ئەو بەڵێنە زارەكييە، كە لەسەرەتاى نەوەدەكان بە مۆسكۆ دراوە، چونكە لەگەڵ پرەنسيپى ئاساييشى وەك يەك گونجاو نييە، مايەى قبوڵكردن نييە كە لە (پەيماننامەى ئاسايشى ئەروپا) بەڵێنى لەسەر دراوە، كە لە چوارچێوەى رێكخراوى ئاسايش و هاوئاهەنگيیە لە ئەوروپا.

بەگوێرەى لێدوانى لويد ئۆستن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا ناتۆ خاوەنى يەك مليۆن و (900) هەزار سەربازە.

ئايسلەندا تاكە وڵاتى ناو هاوپەيمانى ناتۆيە هيچ هێزێكى نيزامى نييە، لە کاتێکدا يەكێك لە مەرجەكانى ئەو وڵاتانەى دەبنە ئەندام دەبێت هێزيان هەبێت.

 

جەنگەكانى ناتۆ

لەو كاتەوەى يەكێتى سۆڤيەت هەڵوەشايتەوە، ناتۆ دەيان ئۆپراسيۆنى لە هەموو جيهان ئەنجام داوە، لەوانە يەگوسلاڤيا، ليبيا، ئەفغانستان، دەرياى ناوەڕاست، كيشوەرى ئەفريقيا، عێراق، سۆماڵ، لە هەندێك باردۆخ بەهاوكارى لەگەڵ وڵاتانى دەرەوەى هاوپەيمانى ناتۆ بووە.

بۆ يەكەم جار لە مانگى شوباتى (1994) هاوپەيمانى ناتۆ چوار فڕۆكەى سڕبى بە پاساوى بەزاندنى ناوچەى دژە فڕين لە پايتەختى سەرايڤۆى لە بۆسنە خستە خوارەوە.

بە فەرمى ناتۆ يەكەم ئۆيراسيۆنى سەربازى بەناوى (هێزى متمانە) پێكراو دەست پێكرد، كە هێرشێكى چڕ بوو بۆ سەر يوگسلافيا، وە بۆمبى يۆرانيمى قەدەغەكراوى بەكارهێنا، كە بەگوێرەى داتاكانى دەسەڵاتدارانى ئەو ناوچەيە پێنج هەزا و (700) کەس كوژران، لەوانە چوار هەزار منداڵ بوون.

لە حەوتى تشرينى يەكەمى (2001) هێزەكانى ناتۆ لە ئەفغانستان ئۆپراسيۆنێكى سەربازى دژ بە بزووتنەوەى تاڵيبان دەست پێكرد، كە تا مانگى ئابى ساڵى رابردوو بەردەوام بوو، كاتێك تاڵيبان گەڕانەوە ناتۆ هێزەكانى لەو وڵاتە كشاندەوە.

لە شەڕى ئەفغانستان (35) هەزار كەس كوژراوە، زياتر لە نيو مليۆن كەس ئاوارە بوونە.

لە مانگى ئادارى (2011 ) هاوپەيمانێكى رۆژئاوايى دروست بوو، زۆربەيان ئەندامانى ناتۆ بوون، بۆ پاڵپشتى ليبيا دژ بە موعەمەر قەزافى، لە (20) مانگى (2011) بەكوشتنى قەزافى كۆتايى هات، زياتر لە (20) هەزار كەس كوژرا، ناتۆ راستەوخۆ دەستى لە ليبيا وەردا، دامەزراوەكانى ئەو وڵاتە داڕوخان، ئەنجامێكى زۆر خراپى لەسەر ناوچەكە هەبوو، شەپۆلێكى گەورەى پەنابەران روويان لە ئەوروپا كرد، كە يەكێك بوو لە شەپۆلە گەورەكانى ئەم سەدەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین