وەرگرتنى فينلەندا و سويد لە ناتۆ هەڵەيەكى ستراتيژييە بیروڕا

نوچەنێت:

ئەناتۆڵ ليڤن*

لە ماوەى جەنگى سارد، يەكێتى سۆڤيەت هێزێکى گەورە بوو، زۆربەى ئەوروپاى ناوەڕاستى داگير كردبوو، هێزەكانى لەناو دڵى ئەڵمانيا جێگيركردبوو، شيوعيەتى سۆڤيەتى هەڕەشەيەكى راستەقينە بوو بۆ سەر ديموكراسى سەرمايەداريى رۆژئاوا، بەڵام لەو ماوەيەدا فينلەندا و سويد بەفەرمى بێلايەن بوون.

تايبەت بە فينلەندا بێلايەنى مەرجى سەرەكى ئەو پەيماننامەيە بوو، كە بۆ كۆتايى هێنان بەشەڕ لەگەڵ يەكێتى سۆڤيەت واژۆكرابوو، سەبارەت بە سويديش سوودى زۆرى  لەو پڕۆسەیە بینى، بەبێ هيچ كارێكى گەورە لە ژێر سێبەرى ئەمەريكا بوو، بەبێ ئەوەى هيچ بەشدارييەك ياخود هەڕەشەیەکى لەسەر بێت. لە لايەنى مەعنەوييەوە هەندێك سوودى گەورەى هەبوو، لە سايەى پارێزگارى ئەمەريكا بە ئازادانە نمايشى خۆى دەكات.

لەو كاتەوەى جەنگى سارد كۆتايى هاتووە، ڕووسيا هەزار ميل لە رۆژهەڵاتى ئەوروپا كشايەوە، بەڵام ناتۆ و يەكێتى ئەوروپا بەشێوەيەكى بەرچاو فراوان بوون، ئەمڕۆش جەنگى وشكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا ئەو توانايەى نييە هيچ مەترسييەك بخاتە سەر هاوپەيمانى ناتۆ و وڵاتانى ئەسكەندەنافيا.

بۆ گەيشتن بە سويد، ڕووسيا دەبێت بە فينلەندا ياخود دەرياى بەلتيق تێپەڕێت، لەماوەى شەڕى سارد و دواتريش مۆسكۆ هەرگيزى هەڕەشەى لە فينلەندا نەكردووە، بەڵكو بەو پەڕى تواناوە رێزى پەيماننامەكەى لەگەڵ فينلەندا گرتووە، تەنانەت دواى كشانەوەى بنكە سەربازييەكەشى لەو وڵاتە بۆ ماوەى (40) ساڵى تر پارێزگارى لەو پەيماننامە كردووە.

يەكێك لە هۆكارەكان شەڕى پاڵەوانيەتى فينلەندايە دژ بە ڕووسيايە، كە مۆسكۆ لەو بڕوايە دابوو فينلەندا بەربەستێكى زۆر گەورەيە لەبەردەم چوونە پێشى، تا ئێستا هەر بەو جۆرە لێى دەڕوانێت، بەبێ ئەندامبوون لە ناتۆش ناتوانێت ڕووبەڕووى ئەو وڵاتە ببێتەوە، چونكە دەزانێت فينلەندييەكان وەك ئۆكرايينەكان بەرگرى لە وڵاتەكەيان دەكەن.

هيچ هۆكارێك نييە، كە ڕووسيا ئەو سياسەتەى بگۆڕێت و هێرش بكاتە سەر فينلەندا، هەرچەندە هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا مايەى قبوڵكردن نييە، بەڵام پاڵنەرى هێرشى مۆسكۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە زۆر روونە.

لە نەوەدەكانەوە، كە ناتۆ دەستى بە فراوانبوونى خۆى كردووە، هەموو بەرپرسانى ڕووسيا و ژمارەيەك پسپۆڕى رۆژئاوايى هۆشدارييان داوە، لەوانەش سێ باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا لە مۆسكۆ و بەرپرسى هەواڵگرى ئێستاى ئەمەريكا هۆشدارييان داوە لە ئەگەرى وەرگرتنى ئۆكراينا لە ناتۆ ڕووسيا شەڕ هەڵدەگيرسێنێت.

هەروەها ئەندابوونى سويد و فينلەندا لە ناتۆ بۆ پارێزگارى لە ئاسايشيان پێويست نييە، چونكە ئەوە دەبێتە زيادبوونى ئاڵۆزيان، لە بەرانبەريش هيچ تايبەتمەندييەكيان بۆ ناتۆ نابێت.

ئەگەر جەنگى ئۆكراينا ببێتە جوڵاندنى هێزى سەربازى لە نێوان ئەمەريكا و رووسيا، ئەوا هەردوو وڵات راستەخۆ لە بەرانبەر يەكترن.

لەچوارچێوەى هاتنى بۆ ناتۆ، فينلەندا بەهەر هۆكارێك بێت قوربانى رۆڵى نێوەندگيرى نێوان رۆژئاوا و ڕووسيا دەبێت، نەك تەنيا بۆ هاوكارى كۆتاييهێنانى ئەو جەنگەى ئێستا، بەڵكو لە قۆناغى داهاتوو بۆ بەهێزكردنى ئاشتەواييەكى فراوانترە.

فينلەندا دەبێتە دوایین پێكهێنەر لە جەنگى ساردى نوێ لەرێگەى ئەوروپاوە، بۆچوونى بەهێزيش ئەوەيە بەدەر لە سروشتى ئەو سيستەمەى دواى پۆتين، بەڵام شەڕەكە بەردەوام دەبێت.

بۆچوونێك هەيە، پێیوایە چوونى سويد و فينلەندا بۆ ناتۆ، بەڵگەيە لەسەر ئەوەى وڵاتانى ئەوروپا دەستبەردارى خەونى هەڵگرتنى بەرپرسيارێتى بۆ پارێزگاريكردن لە كيشەوەرەكەيان بووينە، لەبرى ئەوە بەتەواوى پشتيان بە ئەمەريكا بەستووە.

كۆتايى سەروتارى رۆژنامەى فايناڵ تامز پڕە لەهەستى شەڕەنگێزى بەرانبەر رووسيا، ئەوەش بەشێكى بۆ لاوازى ئەو ئامانجە و پشتگوێخستنى راستييەكان دەگەڕێتەوە، ئەليسەندەر ستۆب، سەرۆك وەزيرانى پێشووى فينلەندا دەڵێت، "ئاسايش يارى سفكردنەوە نييە، هيوادارم دەسەڵاتى ڕووسيا رۆژێك لەو كارە تێبگات، كە رێگەمان بدات پەيوەندييە باشەكانمان لەگەڵ رووسيا دەستپێبكەينەوە، لەسايەى ئەوە يارمەتى بەدەستهێنانى بەرزترين ئاستى ئاسايش لە ئەوروپا لەرێگەى بوون بە ئەندامى ناتۆ دەدەين، ئەندامبوون لە ناتۆ دژى كەس نييە، بەڵكو لە پێناو هەمووانە."

لەو كاتەوەى شەڕى سارد كۆتايى هاتووە سياسەتى ئەمەريكا لە ناتۆ بەرانبەر رووسيا سفرە، كەچى فينلەندا دێتە پاڵ ئەو ستراتيژيەتە بێ لۆژيكە.

دوورخستنەوەى مۆسكۆ بەتەواوى لە پێكهاتەى ئەوروپا ئامانجى گشتى ئەمەريكا و ناتۆيە، ئەوەش بۆ گەيشتنە بە پشتبەستن بەچين و راكێشانى هێزى چينە بۆ سنوورى رۆژهەڵاتى ئەوروپا، ئەو ئەنجامەش مايەى گاڵتەجاريە بۆ ستراتيژييەتى ئەوروپا.

* بەرێوەبەرى پەيوەندييە نێوەدەوڵەتييەكان و لێكۆڵينەوەى بوارى تيرۆر، لە كۆلێژى كينجز لە زانكۆى لەندەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین