تورکیا دژى پەکەکە داواى هەنگاوى کردارى لە سوید و فینلەندا دەکات تورکیە

نوچەنێت:

ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژى سەرۆکایەتیى کۆمارى تورکیا، سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندى سوید و فینلەندا رایگەیاند، "لەسەر پرسى پەکەکە و یەپەگە و سزاکانى سەر وڵاتەکەمان بۆ قەدەغەکردنى فرۆشتنى چەک بە تورکیا گفتوگۆمان کرد."

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ئیبراهیم کاڵن کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى تورکیا لەگەڵ شاندى فینلەندا و سوید خستەڕوو و گوتى، "چەند داواکارییەکمان ئاراستەى هەردوو وڵات کرد، داوامان لێکردن پێویستە هەنگاوى کردارى دژى پارتى کرێکارانى کوردستان بنێنن."

ئیبراهیم کاڵن، زیاترى روونیکردەوە، یەکێک لە داواکارییەکانى ترمان، "هەڵگرتنى سزاى قەدەغەکردنى فرۆشتنى چەک و کەلوپەلى سەربازیى بوو بە تورکیا لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە."

سەبارەت وەرگرتنى هەڵوێست لەلایەن هەردوو وڵاتەوە دژى پەکەکە، وتەبێژى سەرۆکایەتیى کۆمارى تورکیا جەختى لەوەکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا "داوامان لە سوید و فینلەندا کرد پێویستە لە ماوەیەکى دیاریکراودا چەند هەنگاوێکى کردارى دژى نەیارەكانمان بگرنەبەر."

لەبەشێكی تری قسەكانی وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا ئاماژەی بەوە كرد، "دواى جێبەجێکردنى داواکانى تورکیا لەلایەن هەردوو وڵاتەوە، ئەوکات تورکیا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنیان لە ناتۆ دەردەبڕێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین