توركیا: ئەمەریکا لە نیگەرانییەکانى ئێمە تێناگات تورکیە

نوچەنێت:

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند، "لە سووریاوە هەڕەشەکان بۆ سەر وڵاتەکەمان زیادی کردووە و بە دوورى نازانم ئۆپراسیۆنێکى نوێى سەربازیى دەستپێ بكەین."

رۆژی پێنجشەممە (26/ئایار/2022) ماڵپەڕى (حوریەت) بڵاویکردەوە، دواى گەڕانەوەى لە سەردانییەکەى بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین، مەولوود چاوشئۆغلۆ، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "هەڕەشەکان بۆ سەر تورکیا زیادیکردووە، هەرچى پێویست بێت بۆ وەڵامدانەوەى ئەنجامى دەدەین."

مەولوود چاوشئۆغلۆ، لە وەڵامى پرسیارێکى ڕۆژنامەنووساندا، سەبارەت ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن بۆ سەر باکوورى سووریا لەلایەن تورکیا، ڕایگەیاند، "ڕۆژ لە دواى ڕۆژ هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشى وڵاتەكەمان لە زیادبووندایە، باکوورى سووریا و چەند دوورگەیەکى یۆنان کە لەم ماوەیەدا پڕ چەک کراون."

وەزیرى دەرەوەى تورکیا زیاتر روونی کردەوە، "توركيا دەستی نەبەستراوەتەوە، ئێمە چاوەڕێ ناکەین تا بزانین چ کاتێک هێرشمان دەکرێتەسەر، بەڵکو ئەوەى پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەو هەڕەشانە ئەنجامى دەدەین."

ئەو جەختى لەوەشکردەوە، "لە باکوورى سووریا هەڕەشەکان بۆ سەر تورکیا زیاتر بووە، ئەمەریکاش پارە و چەک بە یەپەگە دەدات و مەشقیان پێى دەکات و دەشڵێت، ئێمە لە نیگەرانییەکانى تورکیا تێدەگەین، بەڵام ئەمەریکا لە نیگەرانییەکانى ئێمە تێناگات، ئەگەروایە دەبێ سەرەتا هاوکارییەکانیان بۆ یەپەگە بوەستێنن."

سەبارەت بە گەڕانەوەى پەنابەرانى سوورى بۆ وڵاتەكەیان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا گوتى، "دەسەڵاتدارانى سووریا داوا لە هاووڵاتینان دەکەن بگەڕێنەوە و بانگەشەى ڕاگەیاندنى لێبوردنى گشتى دەکات، بەڵام ئەگەر پەنابەران بگەڕێنەوە، ئەم کارە وەک تاقیکردنەوەیەکە بۆ رژێمى سووریا، بەڵام تا ئێستا پەنابەرانى سوورى ئامادەنین بگەڕێنەوە، چونکە باوەڕ بەو رژێمە ناکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین