ڕووسيا بە فرۆشتنى دانهوێڵەى ئۆکراینا بە نهێنى تاوانبار دەکرێت
نوچەنێت:
ئهمرۆ شهممه (4/ حوزهيران 2022) ماڵپەڕى (بيرگون) بڵاويكردهوه، ڤاسيل بۆدنار، باڵيۆزى ئۆكرانيا له ئەنقەرە بههۆى تێپهربونى (100) رۆژ بهسهر جەنگى نێوان ئۆكرانيا و ڕووسيا رايگەياند، "ڕووسيا شهرم ناكات وهك بڵێى هيچ شێكى نهدیبێ، بە ئاشکرا دانهوێڵهى ئۆكرانيا دەستى بەسەردادەگرێت، دواتريش ئهو دانەوێڵەکان به توركيا و وڵاتانى بيانى دهفرۆشێت."
ڤاسيل بۆدنار لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا زیاتر روونیکردەوە، "لە ماوەى (10) ڕۆژى جەنگى ڕووسیا و ئۆکراینا، تا ئێستا ڕووسیا (21) هەزار تاوانى لە خاکى ئۆکراینا ئەنجامداوە، بە هۆى سەختى جەنگەکەش، زياتر لە (700) منداڵ بريندار بوونە، (240) منداڵ بوونەتە قوربانى، نزيكهى (220) ههزار هاووڵاتى له ماڵهكانيان داگيركراون وێران بووە."
سەبارەت زیانە ماددیەکانى ئۆکراینەکان باسى لەوەکرد، تاوەکو ئێستا (501) نهخۆشخانه و (191) قوتابخانه وێران بوونە، ئەمە جگە لەوەى بهنزيكهيى (12) مليۆن هاووڵاتى ئۆكرانى ناچاربوونە شارەکانى خۆیان بەجێبهڵێن، لهم (12) مليۆنه، شەش مليۆنيان ئاوارەى وڵاتان بوونە.
لەگەڵ ئەوەى باڵیۆزى ئۆکراینا لە ئەنقەرە ئامادەیى وڵاتەکەى بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ ڕووسیا دەربڕى، بەڵام دەشڵێت، "لهماوەى (100) ڕۆژى حەنگەدا، توانيمان بەرگرى لەخۆمان بكەين و بەردەوام بين لە ژيانکردن، بەرگرییەکەشمان بۆ بهدهستهێنانى سهربهخۆيى خۆمانە، ميللهتى توركياش (100) ساڵ پێش ئێستا ڕووبەڕووى جەنگێکى لەم شێوەیە بووەوە."
ڤاسيل بۆدنار لە بەشێکى ترى قسەکانیدا ئاشکراى کرد، ڕووسیا ئەو شارانەى ڕێژەى دانوێڵەى زۆرە، دەیدزێت و بە نهێنینى دەیفرۆشێتە چەند وڵاتێک لەوانە توریکا.
باڵیۆزى ئۆکراینا ئاماژەى بەوەشکرد، کە ئەوان سوپاسى هاوکارییەکانى تورکیا دەکەن، چونکە لە ئێستا (50) هەزار هاوڵاتى ئۆکرانى ئاوارەى تورکیا بوونە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment