ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتیانى دەکات دەستبەجێ تورکیا جێبهێڵن تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتى دەرەوەى ئیرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشدارى بە هاووڵاتیان دەدات و دەڵێت، "دەستبەجێ تورکیا جێبێڵن."

ڕۆژى (13/ حوزەیران/2022)  ماڵپه‌ڕى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل یایر لاپيد ڕاگەیاند، " ئه‌و هاووڵاتيیه‌ ئيسرائيليانه‌ى سه‌ردانى توركيايان كردووە،‌  پێويسته‌ به‌ زووترين کات ئەو وڵاتە‌ به‌جيبهێلن."

یایر لاپید زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "ئێمە ڕووبەڕووى هەڕەشەیەکى ڕاستەقینە بووینەوە، هەر هاووڵاتییەکى ئیسرائیلى لە ئیستەنبۆڵە، پێویستە بە زووترین کات بگەڕێنەوە ئيسرائيل، ئەگەر هەر هاووڵاتییەکيش بەرنامەى گەشتکردنى هەیە بۆ تورکیا پێويستە دواى بخات، چونکە هیچ گەشتێک لە گیانى خۆتان بە نرختر نییە."

حکومەتى ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکات، بەشێک لەو هاووڵاتییانەى لە تورکیا گەڕاونەتەوە، دەبێ بزانن ئێمە گیانى ئەوانمان ڕزگارکردووە.

وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل، سوپاسى تورکیا دەکات لەبەرامبەر پاراستنى گیانى هاووڵاتیانى وڵاتەكەى و دەشڵێت، "تورکیاش ئاگادارى ئەو مەترسیانەیە کە لەسەر گیانى هاووڵاتیانى ئێمەدا هەیە."

ئیسرائیل ڕۆژى (30)ـى ئایارى ئەمساڵ ئاگادارى هاووڵاتیانى خۆى کردەوە، كە بەهیچ شێوەیەک سەردانى تورکیا نەکەن و ئێران بە نیازە هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانى ئیسرائیلى لەو وڵاتە.

حکوومەتى ئیسرائیل لە ترسى هێرشکردنەسەر هاووڵاتیانى لەلایەن ئێرانەوە، تا ئێستا (100) هاووڵاتى خۆى بە تەلەفۆن لەو مەترسییە ئاگادارکردۆتەوە، هەروەک لاپید دەڵێت، "بە دوورى نازانین ئێران هاوڵاتيانى ئيسرائيل كه‌ بۆ گه‌شتکردن سه‌ردانى توركيايان كردووه‌‌ بكاته‌ ئامانج."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین