توركيا زەوى كشتوكاڵى لە (10) دەوڵات بە كرێ دەگرێت ئابووری جیهان

نوچەنێت:

لە پێناو زيادكردنى هەناردەى كشتوكاڵى، حكومەتى توركيا لەگەڵ (10) وڵات سەرقاڵى دانوستاندنە بۆ بە كرێگرتنى زەوى كشتوكاڵى.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/حوزەيرانى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، حكومەتى توركيا لەگەڵ  (10) وڵات بۆ بەكرێگرتنى زەوى كشتوكاڵى سەرقاڵى دانوستاندنە، فاهيت كريچى، وەزيرى كشتوكاڵى توركيا رايگەياند، "توركيا پێداويستى بەرهەمى كشتوكاڵى ناوخۆيى دابين كردووە، بەڵام ئێمە باس لە هەناردەى بەرهەمى كشتوكاڵى دەكەين، بۆيە پێويستە زەوى كشتوكاڵى لە وڵاتان بە كرێ بگرين، بۆ ڕەوانەكردنى بەرهەمى تازە."

ئەو وڵاتانەى توركيا دانوستاندنيان لەگەڵ دەكات، بەشێكيان لە ئەمەريكاى لاتينن، بەشەكەى ترشيان وڵاتانى كيشوەرى ئەفريقيان.

بڕيارە توركيا بەشێك لەو زەويانەى بە كرێى دەگرێت بۆ چاندى گوڵەبەڕۆژە و لۆكە و قايشمى شەكر و ئەنەناس و مانگۆ و ئەڤۆكادۆ و چەند بەرهەمێكى ترى كشتوكاڵى بێت.

لەمبارەيەوە ڤليمار كاسترۆ، وەزيرى كشتوكاڵى ڤەنزوێلا رايگەياند، "نيكۆلاس مادرۆ سەرۆكى ئەو وڵاتە لە سەردانى بۆ ئەنقەرە پێشنيارى كردووە توركيا (400) هەزار هێكتار زەوى كشتوكاڵى لە وڵاتەى بەكرێ بگرێت، لەو بڕە لە (70%)ى بۆ توركيا بێت و لە (30%) بۆ خۆمان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین