كۆشكى سپى: فينلەندا و سويد لە ناتۆ وەردەگيرێن تورکیە

نوچەنێت:

كۆشكى سپى رايگەياند "سەرەڕاى لێدوانە توندەكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا ئەمەريكا گەشبينە لە وەرگرتنى فينلەدا و سويد لە هاوپەيمانى ناتۆ."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/حوزەيرانى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە جۆن كێربى رێكخەرى پەيوەندييە ستراتيژييەكانى ئەنجومەنى ئاساييشى نەتەوەيى ئەمەريكا رايگەياند، "ئێمە گەشبينين بە وەرگرتنى فينلەندا و سويد لە ناتۆ، ئاگادارين هەردوو وڵات راستەوخۆ لەگەڵ توركيا لە دانوستاندن دان بۆ چارەسەركردنى ئەو پرسانەى بۆتە مايەى نيگەرانى توركيا."

سەبارەت بە نێوەندگيرى وڵاتەكەيان ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا لە بەشێكى ترى قسەكانى روونى كردەوە "قۆناغى ئێستا باشترە، چونكە دەرفەت بەو دوو وڵاتە دەدات خۆيان راستەوخۆ كار لەسەر چارەسەكردنى پرسەكان بكەن، چونكە خاوەن سەروەرى خۆيانن."

سەرەڕاى ئەو لێدوانانەى ئەمەريكا، رەجەب تەيب ئەردۆغان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "هەڵوێستمان بەرانبەر وەرگرتنى ئەو وڵاتە نەگۆڕاوە، پێويستە هەنگاو بهاوێن بۆ نەهێشتنى مەترسييەكانى توركيا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین