لەكۆتايى ئەمساڵ هەڵبژاردن لە توركيا ئەنجام دەدرێت تورکیە

نوچەنێت:

هەرچەندە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياندووە، "هەڵبژادن لەمانگى حوزەيرانى ساڵى داهاتوو دەكرێت." بەڵام بەرپرسانى حكومەتى توركيا گەيشتوونەتە ئەو بڕوايەى، كە هەڵبژاردنەكانى توركيا لە شەشى تشرينى دووەمى ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ يەكشەممە (19/حوزەيرانى 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە بەهۆى ئەو قەيرانە ئابووريیەى ئێستا رووبەڕووى توركيا بۆتەوە، بەرپرسانى حكومەتى توركيا و ئاكپارتى گەيشتينە ئەو بڕوايەى، پێويستە لە شەشى تشرينى دووەمى ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانى توركيا ئەنجام بدرێت. 

ئايتۆن سەراى، راوێژكارى باڵاى ميراڵ ئەكشنار، سەرۆكى پارتى باشە و پەرلەمانتارى ناوچەى ئيزمير رايگەياند، "ئێمە دەمانەوێت هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوەى زۆر گرنگە پاراستنى ئاسايشى سندوقەكانى دەنگدانە، كە ئەوەش يەكێكە لە گرنگترين خاڵەكانى نەخشە رێگەى شەش پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "حكومەتى توركيا هەوڵى خۆدزينەوە دەدات، چونكە ناتوانێت حكومى وڵاتەكەمان بكات، بەڵام سەرۆك كۆمارى توركيا دەسەڵاتى ئەوەى هەيە هەڵبژاردنەكان لە توركيا ئەنجام بدرێت."

ئەو هەڵبژاردنەى توركيا بە هەڵبژاردنێكى چارەنووساز دادەندرێت، پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكان سەرقاڵى دروستكردنى هاوپەيمانين بۆ كۆتاييهێنان بە دەسەڵاتى سەرۆك كۆمارى ئێستا و گێڕانەوەى سيستەمى پەرلەمانى بۆ  توركيا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین